وه‌زیری به‌رگری بریتانیا: پێشمه‌رگه له بری هه‌مووان ده‌جه‌نگێ
K24 – هه‌ولێر:
مایكل فاڵن وه‌زیری به‌رگری بریتانیا، له‌كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی فێرگه‌ی مه‌شقی پڵینه‌گانی زێره‌ڤانیدا له هه‌ولێر، وتارێكی پێشكه‌شكردو رایگه‌یاند" ئێوه ئه‌ركه‌كانتان قورسه، ده‌زانین قڕكردنی دوژمن هه‌روا به ئاسانی نابێت، به‌ڵام كارده‌كه‌ین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی داعش زیانی پێگه‌یاندوون".
له درێژه‌ی قسه‌كانی وه‌زیری به‌رگری بریتانیا گووتی" پێشمه‌رگه ئازایانه شه‌ڕی داعشی كردووه و به‌رده‌وام ده‌بین له‌و هاوكاریانه‌ی تا ئێستا كردوومانه، چونكه ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئێوه ده‌یكه‌ن ته‌نها شه‌ڕی ئێوه نییه و ته‌نها زیانی بۆ ئێوه نییه، بۆیه ئێمه شانازی ده‌كه‌ین هاوكاریمان كردوون تا شه‌ڕی داعش بكه‌ن".
مایكڵ فاڵن ئه‌وه‌شی گووت" تاكو ئێستا له رێگه‌ی راهێنه‌ره سه‌ربازییه بریتانییه‌كانه‌وه 7 هه‌زار پێشمه‌رگه مه‌شقیان پێكراوه و له رێگه‌ی هێزی ئاسمانیشه‌وه هاوكارییه‌كانمان بۆ پاڵپشتی ئێوه به‌رده‌وام بووه، له داهاتووشدا شانبه‌شان له‌گه‌ڵتان ده‌بین و هاوكاریتان ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها گووتی" رزگاركردنی رۆژهه‌ڵاتی شاری مووسڵ سه‌ركه‌وتنێكی زۆر گه‌وره‌یه و یارمه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌ده‌ین كه ناوچه‌كانیان تووشی زیانی زۆر بووه، بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ شوێنه‌كانی خۆیان بۆ بڕه‌خسێنیین و ئارامییان بۆ دابین بكه‌ین و هێزه دابڕاوه‌كان رێكبخه‌ینه‌وه و تا ببنه به‌شێك له سه‌قامگیری ناوچه‌كانیان".
له كۆتایی وتاره‌كه‌یدا وه‌زیری به‌رگری بریتانیا گووتی" شه‌ره‌فمه‌ندم سه‌ربازانی به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ ده‌بینم و به ناوی خه‌ڵكی بریتانیا سوپاستان ده‌كه‌م، ئێوه نموونه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ن له بری هه‌مووان ده‌جه‌نگن، ئێوه له ساڵی 2016 داعشتان به‌زاند و ده‌رتانكردن، له 2017 ته‌ماشای له ناوبردنی یه‌كجاره‌كی داعش ده‌كه‌ین و سوپاستان ده‌كه‌م و شانازی به هه‌مووتانه‌وه ده‌كه‌م".