یه‌كێتی ئاماژه به به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كان ده‌كات
K24 - سلێمانی:
کۆبوونەوەى ئەمجارەى مەکتەبى سیاسى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان، له كۆكردنه‌وه‌ی باڵه ناكۆكه‌كانی ناوخۆی یه‌كێتی سه‌ركه‌وتووبوو، ئەندامانى سەرکردایەتى ئەو حزبەش بە گرنگییەوە لە ئەنجامەکانى کۆبوونەوەکە دەڕوانن و به‌پێویستی ده‌زانن هەوڵبدرێت لە کۆبوونەوەى داهاتوودا جێگیرى دووەمى سکرتێرى گشتى ئامادەی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو بێت بۆ ئه‌وه‌ی یەکێتى بە یەکگرتوویی بڕیار لەسەر بابەتە چارەنووسازەکان بدات. بڕیارە رۆژى پێنجشەممە جارێکى دیکە مەکتەبى سیاسى یه‌كێتی کۆببێتەوە .