لایەنگرانی سەدر بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان

"بەردەوامی خۆپیشاندانەکان کاریگەری لەسە ر پەرلەمان و حکوومەت دەبێت"
kurdistan24.net

K24 - بەغدا

خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەدر لە بەغدا کاردانەوەی جیاجیای کوتلە سیاسیەکانی لیکەوتەوە، رەوتی سەدر دەڵین گۆڕانکاری لە کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان نەکرێت بەردەوام دەبین، پەرلەمانتارێکی سونەش پێیوایە بەردەوامی خۆپیشاندانەکان کاریگەری لەسە ر پەرلەمان و حکوومەت دەبێت، لایەنی کوردیش بۆچوونی وایە کە خۆپێشاندانەکان بەکارھێنانی شەقامە بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن.