"به پاره سه‌رۆك له كۆشك دێنێته ده‌ره‌وه"
K24 – هه‌ولێر:
موزیكژه‌نێكی ئه‌ڵمانی به ئامانجی وازهێنانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له پۆسته‌كه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی پاره كۆكردنه‌وه‌ی ده‌ستپێكردووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و سامانه زۆره‌ی تره‌مپ هه‌یه‌تی كه ملیاره‌ها دۆلاره، كه‌چی (رۆناڵد هیفته‌ر) موزیكژه‌نی ئه‌ڵمانی پێیوایه، ئه‌گه‌ر پاره بخرێته به‌رده‌ستی تره‌مپ، ئه‌وه پاڵی پێوه‌ده‌نێت تا به جدی بیر له‌وه بكاته‌وه كۆشكی سپی جێبهێڵێت. ئه‌و بڕه پاره‌یه‌شی ئه‌و موزیكژه‌نه ده‌یه‌وێت كۆیبكاته‌وه، ملیۆن و نیوێك یۆرۆیه و هه‌مان ئه‌و بڕه‌یه كه له ماوه‌ی چوار ساڵی سه‌رۆكایه‌تیدا، دۆناڵ تره‌مپ ده‌ستی ده‌كه‌وێت.
بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجه‌كه‌ی بهێنێته‌دی، هیفته‌ر پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و به‌خششه‌كان كردووه‌ته‌وه و ناویناوه "ئێستا تره‌مپ بوه‌ستێنه" به‌و هۆیه‌شه‌وه تا ئێستا بڕی 4000 یۆرۆی له لایه‌ن 3500 كه‌سه‌وه كۆكردووه‌ته‌وه.
هیفته‌ری موزیكژه‌ن كه له شاری میونشن داده‌نیشێت، ده‌ڵێت" بیرۆكه‌كه‌م له ئاهه‌نگێكی مۆسیقییه‌وه بۆهاتووه، شه‌وێكیان ئاماده‌بووانی ئاهه‌نگێكی مۆسیقی تووشی سه‌رسوڕمان بوون، له‌و كاته‌ی له ناكاو خاوه‌نی هۆڵه‌كه به‌هۆی خراپی ژه‌نینی موزیك له لایه‌ن تیپه مۆسیقییه‌كه‌وه هات و گووتی، ئاماده‌بوان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م تیپه مۆسیقییه بوه‌ستێنین وه‌رن با پاره كۆبكه‌ینه‌وه و بیانده‌ینی تا ده‌ست له‌و كاره ناڕێكه هه‌ڵبگرن. بۆیه بیرم له‌وه‌كرده‌وه ئه‌مه نیشانه‌یه‌كی باشه و ده‌توانرێت به‌هه‌مان رێگا دژی تره‌مپ به‌كاریبهێنن".
هه‌روه‌ها گووتی" رق و كینه‌ی تره‌مپ به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌یاری سیاسه‌ته‌كانین و ئه‌و شێوازه مامه‌ڵه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه ده‌یكات، وای له‌منیش كرد بیر له رێگایه‌كی له‌و شێوه بكه‌مه‌وه".
هیفته‌ر ده‌ڵێت" ده‌شزانم له‌وانه‌یه به‌م رێگایه‌ش نه‌گه‌مه ئامانجه‌كه، به‌ڵام كێ ده‌ڵێت سه‌ركه‌وتووش نابم و ئه‌وه‌ی تره‌مپ ده‌ڵێت ده‌ستبه‌رداری مووچه‌ی سه‌رۆكایه‌تی بووم راسته؟"، چونكه ته‌نها راپۆرتی میدیاكانه. پێیوایه ناكرێت باوه‌ڕ به هه‌موو راپۆرتێكی میدیاكان و هه‌موو قسه‌كانی تره‌مپ بكرێت. له‌وانه‌یه داوای جیابوونه‌وه له ژنه‌كه‌ی بكات، ئه‌و كاته پێویستی به یه‌ك سنتیش ده‌بێت".
ئه‌و موزیكژه‌نه له كۆتایی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر تره‌مپ ره‌تیكرده‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و پاره‌یه ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بێت، ئه‌و كاته هه‌موو ئه‌و پاره‌ی كۆمكردووه‌ته‌وه ده‌یبه‌خشمه رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی".