شاندێكی ھەرێمی كورستان بەشداری لوتكه‌ى جیهانی حكوومه‌ته‌كان دەكات
K24 - ھەولێر
شاندێكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان به‌شدارە لە لوتكه‌ى جیهانیى حكوومه‌ته‌كان لە دوبەی.
كۆڕبەندی ساڵانه‌ی حكوومه‌ته‌كان دوێنێ 12 شوباتی 2017 له دوبه‌ی دەستی بەكارەكانی كرد و شاندێكی ھەرێمی كوردستان كە پێكھاتوون لە عه‌لى سندى، وه‌زیری پلاندانان و ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه ونه‌وزاد هادى پارێزگاری هه‌ولێر، بەشداریان تێداكردووە و بڕیارە لوتكەی ئەمساڵی حكوومەتەكان سێ رۆژ بەردەوام بێت.
لوتكه‌ى جیهانیى حكوومه‌ته‌كان ساڵانە لە شارى دوبه‌ى ئیمارات به‌ڕێووه ده‌چێت و بە یەكێك لە گەورەترین كۆبوونەوەكانی ئەو وڵاتە دادەندرێت، لە كۆبوونەوەكە كاروبارەكانی حكوومەت لە رووی ئابووری و ژینگە و پەرەپێدانی كەرتی تایبەت و چەند تەوەرێكی دیكە گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت.
ئیمارات گرنگی تایبەت بە لوتكەی جیھانی حكوومەتەكان دەدات و ساڵانە چەندین كەسایەتی سیاسی و شارەزایانی ئابووری لەسەر ئاستی جیھان بەشداری تێدا دەكەن، بۆ ئەمساڵ زیاتر لە 4 هه‌زار كه‌سایه‌تیى سیاسی و ئابووری و فیكری و میدیاكاری جیھانی بەشداریان تێداكردووە.