به‌هاره‌كه‌یان ده‌بێته پاییز
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوی لێبوردنی نیوده‌وڵه‌تی " ئه‌منستی" به‌هۆی زیادبوونی به‌كارهێنانی "شێوازی دڕندانه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان" له تونس به‌ناوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، نیگه‌رانه و رۆژی دووشه‌ممه 13/2/2017 راپۆرتێكی له‌وباره‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه.
تونس تاكه وڵاته له ئاژاوه‌ی "به‌هاری عه‌ره‌بی" ده‌ربازی بووه، هه‌رچه‌نده له مانگی ئادار/ مارسی ساڵی 2015 ژماره‌یه‌ك هێرشی خوێناوی توندڕه‌وه‌كان به‌رۆكی پێ‌گرتن و ده‌یان كوژراوی لێكه‌وتبووه‌وه.
بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ده‌سه‌ڵاتداران رێوشوێنی ئه‌منی توندیان گرتووه‌ته‌به‌ر و باری نائاساییان راگه‌یاند، ئه‌و ره‌وشه‌ش له كاتی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كاروانی سه‌رۆكایه‌تی وڵات له مانگی 11 ی ساڵی 2015 وه تا ئێستا درێژه‌یكێشاوه، چونكه ئه‌وكاته 12 ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كان كوژرابوون.
به‌ڵام رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی "ئه‌منستی" له راپۆرته‌كه‌یدا ده‌ڵێت" پێشێلكاری زۆر له ژێر ئه‌و ره‌وشه‌دا دژی مافه‌كانی مرۆڤ كراوه" به‌و شێوه زۆره‌ی په‌نابراوه‌ته‌به‌ر یاسای باری نائاسایی، به‌هۆیه‌وه ئه‌شكه‌نجه‌دان به شێوازی دڕندانه‌ی سه‌رده‌می كۆن زیادیكردووه، كار گه‌یشتووه‌ته ئاستێك وڵاتی تونس كه‌وتووه‌ته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه‌وه، ئه‌گه‌ری له ده‌ستچوونی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه زۆر بوون له شۆڕشه‌كه‌ی 2011 وه به‌ده‌ستهاتن".
ئه‌و رێكخراوه ناحكومییه ده‌ڵێت" ئه‌شكه‌نجه‌دان و ده‌ستگیركرنی ده‌مارگیرانه" له دره‌نگانی شه‌ودا بێ هه‌بوونی بڕیار ئه‌نجامده‌درێت، كۆت و پێوه‌ندكردنی ئازادی گه‌ڕان و سووڕانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی به گومان‌لێكراو ناوده‌برێن و ته‌نگهه‌ڵچنین به كه‌سوكاریان بره‌وی سه‌ندووه، به‌كارهێنانی شێوازی داپڵۆسێنه‌ر دژی گومانلێكراوانی كه‌یسی تیرۆر، بوونه‌ته هۆی درووستكردنی نیگه‌رانی و دوودڵی".
رێكخراوه‌كه ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتارانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیستای تونس كه خۆیان به به‌رهه‌می شۆڕشه‌كه ده‌زانن، وه‌ك بیرهێنانه‌وه‌ی زوڵم و سته‌مه‌كانی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی "زه‌ینولعابدین بن عه‌لی" ده‌چوێنێ".ده‌ڵێن " 23 حاڵه‌تی ئه‌شكه‌نجه‌دان و خراپ مامه‌ڵه‌كردن و ده‌ستدرێژیمانمان كۆڵیوه‌ته‌وه كه له ساڵی 2015 وه تا ئیستا ئه‌نجامدراون، له‌وكاته‌وه‌ی كار به‌و یاسایه ده‌كرێت، هه‌زاران كه‌سی دیكه ده‌ستگیركراون و 5 هه‌زار كه‌سیش رێگه‌ی گه‌شتكردنیان لێگیراوه ".
رێكخراوه‌كه رایگه‌یاندووه:" رێگای تونس به‌ره‌و چاكسازی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره، ئه‌و رێوشوێنانه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌یگرنه‌به‌ر، شیوازی مامه‌ڵه و ئه‌شكه‌نجه‌دانی سه‌رده‌می رابردوون".
راپۆرته‌كه له ژێر ناوی " ده‌مانه‌وێت ترس كۆتایی بێت" نووسراوه، چونكه له ژێر چه‌تری باری نائاسیدا مافه‌كانی مرۆڤ پیشێل ده‌كرێت، به ئاشكرا هێزه ئه‌منییه‌كان رێوشوێنی توندی ده‌مارگیرانه و جیاكارانه و داپڵۆسینه‌رانه‌یان گرتووه‌ته‌به‌ر".
ئه‌و ره‌وشه بووه‌ته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له شه‌ش ساڵی رابردووی پاش شۆڕشه‌كه‌یان ده‌ستیان كه‌وت، ئازادی و راده‌ربڕین و گردبوونه‌وه و خۆپیشاندانیان ده‌كرد، ئه‌مانه‌ش ئه‌و مافانه‌ن له ده‌ستووره‌كه‌ی ساڵی 2014 دا بۆیان ده‌سته‌به‌ركراوه".
باری نائاسایی له 17/1/2017 مانگێكی دیكه‌ش درێژكرایه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تی دایه‌وه ده‌ست هێزه ئه‌منییه‌كانی وڵات له‌وه‌ی هه‌رچییه‌كیان وێست ده‌توانن بیكه‌ن.
رێكخراوه‌كه ده‌ڵێت" هه‌ندێك ئازادی هه‌ن، ناكرێت له‌ژێر هیچ چه‌تر و دۆخێك‌دا ئه‌نجامبدرێت، له‌وانه‌ش"ئه‌شكه‌نجه‌دان".
ده‌ره‌نجامی ئه‌و راپۆرته ئه‌وه‌ی تێداخراوه‌ته روو، درێژه‌كێشانی ئه‌و دۆخه نائاساییه و ئه‌شكه‌نجه‌دان و پێشێلكاریانه، ده‌ستكه‌وته‌كانی شۆڕشی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه، وای له خه‌ڵكی كردووه، (سه‌رده‌می شوومی بن عه‌لی) یان بیربكه‌وێته‌وه.