له تاوه‌ره‌كه هاته‌خواره‌وه
K24 – هه‌ولێر:
دوای تێپه‌ڕینی 3 هه‌فته به‌سه‌ر وه‌رگرتنی كورسی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپی هاوسه‌رییه‌وه، بۆ جاری یه‌كه‌م میلانیا تره‌مپی خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا ده‌ركه‌وت و وه‌ك خانمی یه‌كه‌م له پێش چاوی كامێرا‌كان ئه‌ركه‌كانی به‌ڕێوه‌بردووه.
له ماوه‌ی رابردوودا ره‌خنه‌ی زۆر له میلانیا گیراوه كه نه‌ریتی سه‌رۆكایه‌تی شكاندووه و ته‌نانه‌ت له‌كاتی سه‌ردانی شینزۆ ئابێی سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن و هاوژینه‌كه‌ی بۆ ئه‌مریكا، له واشنتۆن میلانیا له‌گه‌ڵ خانمی یه‌كه‌می ژاپۆن نه‌گه‌ڕاوه و ناچاربووه هاوژینی باڵیۆزی ژاپۆن له‌گه‌ڵ خۆی بباته زانكۆیه‌كی ناوخۆیی.
به‌ڵام دواجار میلانیا تره‌مپ وه‌ك خانمی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئاكی ئابێی خانمی یه‌كه‌می ژاپۆندا له ناوه‌ڕاستی باخچه‌یه‌كی فلۆریدا ده‌ركه‌وت و له هه‌موو گۆشه‌یه‌كه‌وه چاوی كامێرا‌كان خراوه‌ته سه‌ری و وێنه‌ی ئه‌و گه‌شت و ده‌رچوونه‌یان گرتووه.
دواجار میلانیا چاوه‌ڕوانییه‌كانی كۆتایی پێهێناو له تاوه‌ره‌كه‌ی تره‌مپ له مانهاتن هاته‌خواره‌وه و له‌گه‌ڵ میوانه‌كه‌یدا كه‌وته گه‌شت و گه‌ڕان