ههواڵێكی ناخۆش بۆ هاندهرانی ریال مهدرید
کریستیانۆ رۆنالدۆ، گۆڵکاری پۆرتوگالی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بەشداری لە راھێنانە بە کۆمەڵەکانی ئەمرۆی یانەکەی نەکرد.
رۆژنامەی وەرزشی "Marca"ـی ئیسپانیا ئەمرۆ بڵاویکردەوە کە گۆڵکاری مێرنگی بە ھۆی ئەو پێکانەی لە قاچی راستیدا لە یاری یانەکەی بەرامبەر ئۆساسۆنا تووشی بووە نەیتوانی بەشداری لە راھێنانە بە کۆمەڵەکانی ئەمرۆ بکات و لە ھۆڵی وەرزشی یانەکەی راھێنانەکانی ئەنجامداوە.
ئەم سەرچاوەیە ئەوەشی بڵاوکردەوە ئەو پێکانەی دۆن قورس نییە و سبەی لەگەڵ یاریزانانی ھاورێ دەست بە راھێنانی کۆمەڵ دەکاتەوە.
ئهمهش له كاتێكدایه یانهی ریال مهدرید رۆژی چوارشهممهی داهاتوو له نێو یاریگهی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ میوانداریی یانهی ناپۆلی دهكات.