مارى كۆبرا ده‌يه‌وێت دزه بكات بۆ ماڵى ژنێك
K24- هه‌ولێر
ماڵپه‌ڕى (ده‌يلى مه‌يل)ى به‌ريتانى گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى بڵاوكردووه‌ته‌وه تێيدا كۆمه‌ڵه سه‌گێك هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ماريكى كۆبرا، له‌كاتێكدا ماره‌كه ده‌يه‌وێت دزه بكاته ماڵى ژنێك.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه كه درێژى ماره‌كه دوو مه‌تر و نيو ده‌بێت، له هه‌وڵى ئه‌وه‌دايه بچێته ماڵى ژنێك له تايله‌ند، به‌ڵام كۆمه‌ڵه سه‌گێك كه پاسه‌وانى له‌و ماڵه ده‌كه‌ن، رێگرى له‌ماره‌كه ده‌كه‌ن نزيك بكه‌وێته‌وه.
به‌پێى گوته‌ى پسپۆڕ و شاره‌زايانى بوارى پزيشكى، مارى كۆبرا يه‌كێكه له ماره هه‌ره ترسناكه‌كان، ته‌نها يه‌كجار پێوه‌دانى به‌سه بۆ ئه‌وه‌ى مرۆڤ بكوژێت.