ئه‌ردۆغان سيناریۆی نوێ بۆ ناوچه ئارامه‌كه‌ی سووریا ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، ئاشكرای ده‌كات، ئامانجی وڵاته‌كه‌ی دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌كی ئارامه له سووریا، به شێوه‌یه‌ك ره‌ققه و مونبجیش بگرێته‌وه.
ئه‌ردۆغان روونیشیكرده‌وه، توركیا ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، كار له‌سه‌ر ئه‌و سیناریۆه بكات.
ئه‌ردۆغان له وتارێكدا له به‌حره‌ین رایگه‌یاند، رووبه‌ری ناوچه ئارامه‌كه، له‌نێوان 4 بۆ 5 هه‌زار كیلۆمه‌تر ده‌بێت و پێویسته ئاسمانی ناوچه‌كه پارێزراو بێت و دژه‌فڕین بێت.
پێشتریش رایگه‌یاندبوو، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای توركیا، له‌ناو خاكی سووریا به‌مزووانه كۆتایی نایه‌ت و تا كاتی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ره‌ققه له ده‌ست چه‌كدارانی داعش، سوپای وڵاته‌كه‌ی له خاكی سووریا ده‌مێنێته‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا، دامه‌زراندنی ئه‌و ناوچه ئارامه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاند، سووریا پێویستی به شتێكی له‌و بابه‌ته نییه.