وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی 15 ده‌رمانخانه و نۆڕینگه‌ی داخست
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیار و مه‌رجه‌كانی سه‌باره‌ت به ده‌رمانخانه و نۆرینگه‌كان ده‌ركرد و به‌پشت به‌ستن به‌و بڕیاره‌ش، لیژنه‌ی ئابووری سۆران (15) ده‌رمانخانه و نۆرینگه‌ی له‌و شارۆچكه‌یه داخست.
خاوه‌نی نۆرینگه و ده‌رمانخانه‌یه‌كیش ده‌ڵێت: "به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بێت، چه‌ند كه‌سێك بازاڕی بواری ته‌ندروستی سۆران قۆرخده‌كه‌ن".
به‌گوێره‌ی ئامارێك له سه‌نته‌ری قه‌زای سۆران (6) ده‌رمانخانه و (82) نۆرینگه هه‌ن، كه هاوكات وه‌ك ده‌رمانخانه‌ش به‌كارده‌هێنرێن، له‌گه‌ڵ (3)كۆگای فه‌رمی ده‌رمان.
تاكو ئێستا (15) ده‌رمانخانه و نۆڕینگه داخراون و بڕیاڕیش وایه له 20/2 ته‌واوی ئه‌و ده‌رمانخانه و نۆرینگانه دابخرێن كه خاوه‌نه‌كانیان هه‌ڵگری بروانامه‌ی تایبه‌ت به‌و بواره‌نین، كه پێچه‌وانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه، به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ش ته‌نها (4 تا 5) نۆڕینگه و ده‌رمانخانه رێگه‌ی كاركردنیان پێده‌درێت.