بۆچوونی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم له باره‌ی گۆڕینی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن
K24 - هه‌ولێر:
لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان, بۆچوونیان له‌سه‌ر گۆڕینی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق جیاوازه و پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت, ئه‌گه‌ر یاسای كۆمسیۆن و كێشه‌كانی دیكه گۆڕانكاری تێدا نه‌كرێت, ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌كه‌ن.
یه‌كێتیيش پێیوایه, ئه‌وه‌ی له به‌غدا ده‌كرێت ململانێی شیعه‌یه و كورد نابێته لایه‌نگر, گۆڕانیش داوای پۆستێك له ئه‌نجوومه‌نی كۆميسیاران ده‌كات.