شه‌ڕی كورسییه‌كه گه‌رمده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
خۆپیشاندانه خوێناوییه‌كه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی به‌غدا كه په‌یڕه‌وانی پیاوی ئایینی شیعه، موقته‌دا سه‌در به‌ڕێوه‌یانبرد، ده‌ریخست، ململانێیه‌كی تازه‌ی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌رخست، به ئه‌ندازه‌یه‌ك قوڵبووه‌ته‌وه خه‌ریكه چاوی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له شه‌ڕی داعش دوورده‌خاته‌وه.
له كاتێكدا هێزه‌كانی عێراق له سه‌روبه‌ندی ئه‌وادان و به‌ڵێنیاندابوو له‌مساڵدا شكستی یه‌كجاره‌كی به داعش بهێنن، كه‌چی سه‌در به‌ر له نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی ئه‌پریل/ نیسان 2018 په‌یڕه‌وانی خۆی رژاندووه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان.
ركابه‌ری سه‌ره‌كی نوری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراقه، ئه‌و سیاسییه‌كی سه‌ر خوانی ئێرانه و ساڵی رابردوو وه‌ك پارسه‌نگی هێز و ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ سه‌ر حوكم چه‌ند جارێك خۆی نواند.
ململانێكان له ژووره داخراوه‌كان ده‌رچووه و كه‌وتووه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان، رۆژی شه‌ممه 5 خۆپیشانده‌ری لایه‌نگری سه‌در به گولـله‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی به‌غدا كوژران، له كاتێكدا ئه‌وان داوای چاكسازییان له كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌كرد، چونكه سه‌در پێیوایه به لای مالیكی‌دا دایده‌شكێنن.
ئێرانیش به لایه‌وه گرنگه مالیكی بچێته‌وه سه‌ر كورسی حوكمی به‌غدا، له‌و رێگه‌وه ده‌یه‌وێت له ململانێی خۆیدا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكای تره‌مپ پێگه‌ی خۆی به‌هێزبكات له به‌غدا، چونكه فشاره‌كانی ئیداره‌كه‌ی تره‌مپ به سه‌پاندنی كۆمه‌ڵێك سزای نوێ ده‌ركه‌وتوون.
سه‌دریش زۆر له ده‌ره‌وه‌ی بازنه و سێبه‌ری ئێران‌دا نییه و دژی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكاشه، به‌ڵام تاران كه‌متر مه‌یلی به موقته‌دا داوه و وه‌ك نه‌ته‌وه‌په‌رستێكی عێراقی ده‌یبینێ.
8 ساڵه‌كه‌ی مالیكی له حوكم ساڵی 2014 كۆتاییهات، دوای ئه‌وه‌ی سوپا هه‌ڵوه‌شا و له به‌رده‌م هێرشی داعش خۆی نه‌گرت، ئه‌وه زیاتر مالیكی ناچاركرد كورسییه‌كه‌ی بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی جێبهێڵێت كه هه‌ر دووكیشیان له حزبی ده‌عوه‌ن.
ئێستا مالیكی جێگری سه‌رۆككۆماره و پۆسته‌كه‌ی ته‌شریفاتییه، به‌ڵام لایه‌نگری زۆریشی هه‌ن و هاوپه‌یمانێتییه‌كی هه‌یه زۆرترینی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه.
عه‌بادی سیاسییه‌كی شیعی میانڕه‌وه،به شێوه‌یه‌كی باش له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان كارده‌كات، ئه‌مه‌ش وایكرد سه‌رله‌نوێ ئه‌و سوپایه بنیاتبنێته‌وه كه مالیكی هه‌ڵیته‌كاند، بۆ شه‌ڕی داعش‌یش له زه‌وی و ده‌ریا و ئاسمانه‌وه پاڵپشتی ئه‌مریكای بۆ سوپای وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهینا و چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانی داعشی به‌و هۆیه‌وه پاشه‌كشه پێكرد، له كاتێكدا پێشتر مالیكی كارێكی كردبوو، داعش هه‌ڕه‌شه‌كانی زۆر گه‌وره ببوون و له به‌غداش نزیكببوونه‌وه.
ئێستا هێزه‌كانی عێراق قۆناغی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنی " هاتین نه‌ینه‌وا" یان ته‌واوكردووه و رۆژهه‌ڵاتی گه‌وره شارێكی وه‌ك مووسڵ‌یان كۆنترۆڵكردووه‌ته‌وه، ئه‌و شاره‌ی سوپا له 2014 سه‌ره‌تای شكستی گه‌وره‌ی خۆیان تێدا ده‌رخست و به ئاسانی دایان به‌ده‌سته‌وه و زیاتر له دوو ساڵ داعشیان كرده فه‌رمانڕه‌وا ناوچه‌كه.
له‌و ماوه‌یه‌شدا عه‌بادی خۆی سه‌رپه‌رشتی شه‌ڕه‌كانی كردووه، به‌ڵام هێشتا واده‌بینرێت ئه‌و پێگه جه‌ماوه‌رییه‌ی نه‌بێت كه سه‌در و مالیكی هه‌یانه.
واسق هاشمی سه‌رۆكی گروپی توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی عێراقه و ئۆفیسه‌كه‌ی له به‌غدایه، ده‌ڵێت" عه‌بادی هاته سه‌ر حوكم تا كێشه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران نه‌هێڵێت".
به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌و هاوكێشه‌یه له‌سه‌رده‌می ئیداره‌كه‌ی سه‌رۆك تره‌مپدا وه‌ك ئێستا نه‌مێنێته‌وه، چونكه ئیران هه‌وڵده‌دات هاوپه‌یمانێكی به‌هێزی هه‌بێت له به‌غدا، تا كۆنترۆڵی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی داهاتووش بكات.
ئێستا له عێراقێكدا داوای چاكسازی ده‌كرێت كه ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت، كه‌چی به‌گوێره‌ی ئاماژه‌كانی رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، له ناو 168 ده‌وڵه‌تدا عێراق بۆ گه‌نده‌ڵی له پێش 161 ده‌وڵه‌تیانه‌وه‌یه.
دوای 14 ساڵ له رووخانی رژێمه‌كه‌ی سه‌ددام، تا ئێستا وڵات به ده‌ست بێ كاره‌بایی و بێ ئاویی و نه‌بوونی قوتابخانه‌ی پێویست و نه‌خۆشخانه و خزمه‌تگوزاری ته‌ندرووستی و وێرانی ژێرخانه ئابوورییه‌كه‌یه‌وه ده‌ناڵێنێت.
بۆ ئه‌و پرسه‌ش مادام كه‌س له ده‌ر و دراوسێكان به فراوانی كۆمه‌كی سه‌در ناكات، گردبوونه‌وه‌ی سه‌ر شه‌قامه‌كانی به‌لاوه گرنگه و ده‌یه‌وێت ده‌ست به‌و پیگه جه‌ماوه‌رییه‌ی خۆیه‌وه بگرێت و وه‌ك گیسكه‌كه‌ی هه‌یاس جارجار وه‌ك گورگ نیشانی ده‌سه‌ڵاتدارانیان بدات.
سه‌در به كوژرانی 5 له په‌یڕه‌وانی زۆر توڕه بووه، بۆیه گووتی " خوێنی شه‌هیده‌كانمان به‌فێڕۆ ناڕوات".
سه‌در میراتگری خانه‌واده‌یه‌كه له‌سه‌رده‌می حوكمی سه‌دام حسێن نه‌هامه‌تی زۆریان بینیوه، ئه‌و كاته‌ی خانه‌واده‌كه‌ی ئه‌و له عێراق تاڵاویان ده‌چه‌شت، ركابه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ئێستای له عێراق رایانكردبوو، مالیكی یه‌كێك بوو له‌وانه، ئه‌و كاته‌ی رۆشته ده‌ره‌وه تا دوای رووخانی رژێمی پێشووی عێراق نه‌گه‌ڕایه‌وه.
ئێران گروپه چه‌كداره شیعییه‌كانی راهێناوه، ئه‌و هێزانه‌ی له ژێر ناوی "حه‌شدی شه‌عبی" بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش درووستكرا، زۆرێك له سه‌ركرده‌كانی ئه‌و هێزانه‌ی حه‌شد په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵیان له‌گه‌ڵ مالیكی هه‌یه.
ئێستا ململانێی نێوان سیاسییه شیعه‌كان په‌رده‌ی له روو هه‌ڵماڵراوه، به ئاشكرا دژی یه‌ك ده‌جوڵێنه‌وه، لایه‌نگرانی سه‌در مالیكی به وێرانكردنی عێراق و گه‌نده‌ڵی گه‌وره و راده‌ستكردنی به‌شێكی زۆری خاكی وڵات و به كووشتدانی هه‌زاران عێراقی ناوده‌به‌ن.
له به‌رامبه‌ردا ئه‌ندامانی كوتله په‌رله‌مانییه‌كی مالیكی ده‌ڵێن، سه‌در خۆی گه‌نده‌ڵه و پێشتر له‌مپه‌ری له‌به‌رده‌م شه‌ڕی داعشدا درووستكردووه.
عه‌بادی كه له لوتكه‌ی هه‌ڕه‌می ده‌سه‌ڵاتدایه و له‌سه‌رییه‌تی هاوكێشه‌كان رابگرێت، هێشتا ماره برینداره‌كه‌ی له كۆڵی عێراق نه‌كردووه‌ته‌وه له رۆژئاوای رووباری دیجله‌وه ماون، له‌وه‌ده‌چێت ململانێ سیاسییه‌كه له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌ی ئه‌و هێنده په‌ره‌بسێنێت، شه‌ڕی داعشی له‌بیربچێته‌وه، چونكه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران و قایمكردنی پێگه‌ی خۆی دژی ئه‌مریكا، وابكات كورسییه‌كه‌ی ئه‌ویش ئاو بیبات.