ترۆدۆ چۆنێتى ته‌وقه‌كردن له‌گه‌ڵ تره‌مپى بۆ سه‌ركرده‌كانى جيهان ئاشكرا كرد
K24 – هه‌ولێر:
به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان له ئه‌مريكا باس له‌وه ده‌كه‌ن، سه‌رۆك وه‌زيرانى كه‌نه‌دا جاستن ترۆدۆ بۆ هه‌موو سه‌ركرده‌كانى جيهان ده‌ريخست چۆن ته‌وقه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد ترامپ بكه‌ن و هه‌ژموونى كه‌سايه‌تى و ده‌روونى تێكبشكێنن.
به‌كارهێنه‌ران به‌راوردى نێوان ته‌وقه‌كردنى ترامپ و سه‌رۆك وه‌زيرانى ژاپۆن شينزۆ ئابى كه 19 چركه‌ى خاياند و ژماره‌يه‌ك سه‌ركرده‌ى ديكه‌يان له‌گه‌ڵ ترامپ كردووه.
له ميانى ته‌وقه‌كردنه‌كه‌يدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى ژاپۆن، تره‌مپ ئه‌وه‌ى نه‌شارده‌وه كه شينزۆ ئابى ده‌ستێكى به‌هێزى هه‌يه.
سايتى (Occupy Democrats) بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه ترۆدۆ بۆ هه‌موانى ده‌رخست كه پێويسته چۆن ته‌وقه له‌گه‌ڵ تره‌مپدا بكه‌ن.
ترۆدۆ له به‌رده‌م كۆشكى سپى كاتێك له ئۆتۆمبێل دابه‌زى راسته‌وخۆ ته‌وقه‌ى له‌گه‌ڵ ترامپ كرد و شانى گرت.
شانگرتنه‌كه بۆ ئه‌وه بوو تا له رووى ده‌روونييه‌وه تره‌مپ به‌سه‌ريدا زاڵ نه‌بێت و نه‌كه‌وێته ژێر كاريگه‌رى هه‌ژموونى كه‌سايه‌تى ئه‌وه‌وه.
Awkward? This handshake between Trump and Shinzō Abe lasted 19 seconds, after which Trump said to Abe, "Strong hands." pic.twitter.com/iNyFSS85xz
— Rosa Hwang (@RosaCTV) ١٠ فبراير، ٢٠١٧
كه‌سايه‌تى تره‌مپ به‌وه ناسراوه كه توانايه‌كى به‌هێزى له زمانى جه‌سته هه‌يه و له‌و ئاماژانه‌ش غافڵ نه‌بوو، كه ترۆدۆ له ميانى ته‌وقه‌كردنه‌كه‌دا ده‌يويست بيانگه‌يه‌نێت.
سايته‌كه باسى له‌وه‌شكردووه، له كاتى ته‌وقه‌كردنه‌كه‌ى ترۆدۆدا وه‌ك ئه‌وه وابوو بڵێت: تيمى كۆشكى سپى سه‌يرى ترۆدۆ ده‌كه‌ن و هه‌ست به سه‌رسامى ده‌كه‌ن و پێويسته بپرسن بۆچى ئێمه‌ش سه‌رۆكێكى هه‌ستيار و زيره‌كمان وه‌ك ترۆدۆ نه‌بوو.
له‌و باره‌يه‌وه رۆژنامه‌ى ده‌يلى مێلى بريتانى باسى له‌وه كردووه ته‌وقه‌كردنى تره‌مپ و ترۆدۆ بووه‌ته جێى باس و خواسى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان.
رۆژنامه‌كه نووسيويه‌تى: وه‌ك له گرته ڤيديۆيه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، ترۆدۆ به چاوى ره‌خنه‌وه سه‌يرى تره‌مپ ده‌كات و ده‌ستى بۆ درێژكردووه و تۆقه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كات.