خانەنشینان مووچەی 9 مانگیان وەرنەگرتووە
K24 - ھەولێر
بۆ دەست کەوتنی بژێوی ژیانیان خانەنشینانی هەرێمی کوردستان بەهۆی بەردەوام دواکەوتنی موچەکانیان زۆربەیان دەست بە کاری رۆژانە دەکەنەوە.
چەند خانەنشینێك كە لەبارەی دواكەوتنی مووچەكەیان بۆ كوردستان24 دوان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، مووچەی نۆ مانگیان وەرنەگرتووە ناشزانن ئەو مووچەیە وەردەگرین ھی كام مانگێکە.