میلانیا ده‌بێته‌ باخه‌وانی میشێل ئۆباما

خانمی یه‌كه‌می پێشوو یادگارییه‌كی به‌نرخی له‌ كۆشكی سپیدا جێهێشتووه‌

K24 – هه‌ولێر:

میلانیا تره‌مپ خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا و هاوژینی دۆناڵد تره‌مپ، له‌ رێگه‌ی گوته‌بێژه‌كه‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌" كه‌ پابه‌ندی پارێزگاریكردنه‌ له‌ باخچه‌كانی كۆشكی سپی و كه‌س له‌وباره‌یه‌وه‌ دوو ردڵ نه‌بێت، به‌تایبه‌تی ئه‌و باخچه‌ بچووكه‌ی به‌ "باخچه‌ی چێشتخانه‌" كه‌ی میشێل ئۆبامای خانمی یه‌كه‌می پێشووی ئه‌مریكا ناسراوه و له‌ به‌روبوومه‌كانی ئه‌و باخچه‌یه‌ زۆر جار خواردنیان له‌ چێشتخانه‌كه‌یدا درووستكردووه‌‌".

كاتی چاندنی سه‌وزه‌ و میوه‌كان له‌ باخچه‌كه‌ی كۆشكی سپی ساڵی 2009
كاتی چاندنی سه‌وزه‌ و میوه‌كان له‌ باخچه‌كه‌ی كۆشكی سپی ساڵی 2009

میشێل ئۆباما ساڵی 2009 وه‌ك ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ رێگه‌گرتن له‌ قه‌ڵه‌وبوونی منداڵان، باخچه‌یه‌كی له‌ سه‌وزه‌ و میوه‌ له‌ ناو چێشتخانه‌كه‌ی كۆشكی سپیدا درووستكردبوو.

ئه‌و باخچه‌یه‌ش ساڵانه‌ به‌رهه‌مێكی زۆری سه‌وزه‌ و میوه‌ی ده‌به‌خشی، خێزانه‌كه‌ی ئۆباما و زۆرێك له‌ میوانه‌كانی كۆشكی سپی له‌ زۆر بۆنه‌دا له‌ به‌روبوومی ئه‌و باخچه‌یه‌ی خاتوو میشێل ئۆبامایان ده‌خوارد.

خانمی یه‌كه‌می پێشووی ئه‌مریكا له‌ناو باخچه‌كه‌یدا
خانمی یه‌كه‌می پێشووی ئه‌مریكا له‌ناو باخچه‌كه‌یدا

میشێل ئۆباما ئه‌و باخچه‌یه‌ی زۆر خۆشده‌ویست و ساڵی رابردوو گوتبووی" باخچه‌كه‌ وه‌ك "منداڵی منه‌" و هیوای خواستبوو سه‌رۆك و خانمه‌كانی پاش ئه‌وان كه‌ ده‌چنه‌ ناو كۆشكه‌كه‌وه‌، باخچه‌كه‌ش بپارێزن.

هه‌ر بۆیه‌ میلانیا خانم به‌ڵێنیداوه‌ ئاگاداری ئه‌و یادگاره‌ به‌سووده‌ی خانمی پێش خۆی بێت.
هه‌ر بۆیه‌ میلانیا خانم به‌ڵێنیداوه‌ ئاگاداری ئه‌و یادگاره‌ به‌سووده‌ی خانمی پێش خۆی بێت.