كەشناسی باری كەشوھەوای دوو رۆژی راگەیاند
K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە، بە گوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسی ئەمڕۆ بارانبارین لەناو شارەكان و بەفربارین لەناوچە شاخاوییەكان بەردەوام دەبێت.
كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی ئاشكرای دەكات سبەی ئاسمانی شارەكانی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ پەڵە ھەورم ئەگەری بارینی نمە باران و بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان ھەیە.