به ڤیدیۆ.. چركه‌ساتی هه‌ڵدانی ئه‌و مووشه‌كه‌ی بالیستییه‌ی كه كۆمه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نیگه‌رانكردووه
K24 - هه‌ولێر:
كۆریای باكوور، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی تایبه‌ت به چركه‌ساتی هه‌ڵدانی مووشه‌كێكی بالیستی بڵاوكركردووه‌ته‌وه، كه ره‌خنه‌ی زۆری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌دوای خۆیدا هێناوه و نیگه‌رانی وڵاتانی دراوسێی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تیش كۆریای باشوور و ژاپۆن.
ئاژانسی هه‌واڵی ناوه‌ندی كۆریای باكوور، بڵاویكردووه‌ته‌وه، كیم جۆن ئون، خۆی راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و مووشه‌كه بالیستییه‌كه‌ی كردووه، كه ناوی "بوكگۆكسونگ"ه و جۆرێكی نوێی چه‌كه بالیستییه ستراتیژییه‌كانه و توانای هه‌ڵگرتنی كڵاوه‌ی ناووكی هه‌یه.
تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و مووشه نوێیه له‌لایه‌ن كۆریای باكوور، نیگه‌رانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وتووه و وڵاتانی دراوسێی پیۆنگ یانگیش مه‌ترسی خۆیان له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه نیشانداوه.