ئاسایشی هه‌ولێر 195 مێردمنداڵی په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی داعش ده‌ستگیرده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر 195 مێردمنداڵی ده‌ستگیركرد، كه دانیان به‌وه ناوه په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی داعشن.
یه‌كێك له مێرد منداڵه ده‌ستگیركراوه‌كان بۆ كوردستان 24 قسه‌ی كرد و گووتی: "داعش ئایینی بۆ هاندانی ئه‌وان بۆ كاركردن له‌گه‌ڵیاندا به‌كارهێناوه".
لای خۆشییه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی هه‌ولێر دەلێت: "هه‌ر كه‌سێك به هه‌ر شێوه‌یه‌ك هاوكاری داعشی كردبێت، له ده‌ست ئه‌وان قورتاری نابێت".
ئه‌مانه بۆیه كه‌وتوونه‌ته پشتی ئه‌م ده‌رگایه، چونكه، وه‌ك لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌ڵێت، هه‌ندێكیان ئه‌ندامی داعش بوون، به‌شێكشیان كارئاسانیيان بۆ جێبه‌جێكردنی كاره‌كانی داعش كردووه.
ئاسایيشی هه‌ولێر 195 مێردمنداڵی له‌نێو كه‌مپی ئاواره‌كان ده‌ستگیركردووه، كه هه‌موویان دانیان به‌وه داناوه، په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی داعشن.
وه‌ك مێردمنداڵه‌كان ده‌یگێڕنه‌وه، له‌گه‌ڵ هاتنی داعش بۆ مووسڵ و داگیركردنی ناوچه‌كانی ده‌روبه‌ری، چه‌كداره‌كان به به‌رده‌وامی مێردمنداڵانیان له‌نێو مزگه‌وته‌كان كۆده‌كرده‌وه تا فێری جیهاد و خۆ ته‌قاندنه‌وه‌یان بكه‌ن.
یه‌كێك له‌و منداڵانه ده‌ڵێت: "چه‌كداره‌كان سێ جار هاتنه دوكانه‌كه‌م، زۆر لێیاندام، گوتیان ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئێمه كاربكه‌یت، ئۆتۆمبێلت پێ ده‌ده‌ین و ژنت ده‌ده‌ینێ، ئه‌وكات هیچ كه‌س ناوێرێت قسه‌ت پێ بڵێت، منیش ڕازی بووم، منیان گواسته‌وه گه‌یاره، له‌وێ قورئانیان پێ ده‌گوتین و وانه‌ی عه‌قیده‌مان ده‌خوێند، دوایی زۆر بێزاربووم، به‌جۆرێك ڕامكرد و خۆم راده‌ستی پێشمه‌رگه كرد".
ئه‌وان ده‌ڵێن، به‌شێك له‌خه‌ڵكی به‌ئاشكرا به‌یعه‌تیان به داعش ده‌دا، داعش‌یش هه‌بوونی حۆری له به‌هه‌شت كردبووه ئامرازێك بۆ ڕاوكردنی مێرد منداڵان.
ئێستا هه‌موویان دڵخۆشن كه له ده‌ستێكی ئه‌میندان و له‌باوه‌شی هه‌رێمی كوردستانن، ڕه‌تیشیده‌كه‌نه‌وه هیچ كه‌سێكیان ئه‌شكه‌نجه‌درابێت.
یه‌كێكی دیكه‌ش ده‌ڵێت: "سوپاس بۆ خوا كاتێك گه‌یشتینه ئێره، وه‌ك ئه‌وه وابوو، بچینه دنیایێكی دیكه، زۆر دڵخۆشین كه فكره‌ی پێشترمان نه‌ماوه و ئێستا ده‌توانین وه‌ك مرۆڤ ژیان بكه‌ین، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌شكه‌نجه نه‌دراوین، داواده‌كه‌ین هه‌ر له هه‌رێمی كوردستان بمێنینه‌وه".
ئه‌مانه دوای لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی چاكسازی نه‌وجه‌وانان كراون، له‌وێش رۆژانه وانه‌ی تایبه‌تیان پێ ده‌گوترێ، كاته‌كانی دیكه‌یان به یاریكردن و سه‌یركردنی فیلم به‌سه‌رده‌به‌ن، به‌رێوه‌به‌ری چاكسازی نه‌وجه‌وانانیش ده‌ڵێت، ئامانجمان ئه‌وه‌یه خاڵیان بكه‌ینه‌وه له فكری توندڕه‌وی.