"گۆڕان و یه‌كگرتوو له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانیان پاشگه‌ز نه‌بوونه‌ته‌وه"

ئەندامێكی ئەنجوومەنی گشتی یەكگرتوو: ھیچ كات لەگەڵ ئەوەنین لە دژی بەرەیەك بچینە بەرەیەكی دیكە
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

بەشێک لە ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێن، سەرەڕای ھەبوونی لێدوانی دژ بەیەکیان لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی، بەڵام ئەوە نەبووەتە ھۆی لێکترازانی بەرەی چوار قۆڵی و پێیان وایە ھەر چوار لایەنەکەی ئەو بەرە لەسەر ھەڵوێستی پێشوویان سوورن، یەکگرتووەکانیش دەڵێن، حزبەکەیان بۆ بەرژەوەندی خەڵک دامەزراوە، بۆیە چی لە بەرژەوەندی خەڵک بێت ئەوە دەکەن.