ئه‌نقه‌ره: نابێت يه‌په‌گه شه‌ڕى ره‌ققه بكات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى به‌رگرى توركيا فكرى ئشيق رايگه‌ياند، ئه‌مريكا سوور نييه له‌سه‌ر به‌شداريكردنى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) له ئۆپراسيۆنى رزگاركردنى ره‌ققه بكه‌ن.
له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانييدا، وه‌زيرى به‌رگرى توركيا باسى له‌وه كرد پێويسته ئۆپراسيۆنى رزگاركردنى ره‌ققه له‌گه‌ڵ هێزه عه‌ره‌بييه‌كان به بێ به‌شداريكردنى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌لى كورد به‌ڕێوه‌بچێت.
هه‌روه‌ها گوتى: سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپاى ئه‌مريكا رۆژى هه‌ينى كۆتايى ئه‌م هه‌فته‌يه سه‌ردانى توركيا ده‌كات.
يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات ئۆپراسيۆنى رزگاركردنى شارى ره‌ققه‌يان ده‌ستپێكردووه.
ئه‌و هێزانه نزيكه‌ى 700 كيلۆمه‌تريان به ئاراسته‌ى شارى ره‌ققه رزگاركردووه.
توركيا نيگه‌رانه له به‌شداريكردنى ئه‌و هێزانه له شه‌ڕى ره‌ققه.
ئه‌مريكا رايگه‌ياندووه، ئه‌و هێزانه جێى متمانه‌ن و له شه‌ڕى داعشدا كۆمه‌ك و پشتيوانييان لێده‌كرێت.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.
و:ئ.ه