به ڤيديۆ.. چركه‌ساتى كوشتنى براكه‌ى سه‌رۆكى كۆرياى باكوور ببينه
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌يه‌كى ماليزيا بڵاويكرده‌وه، بكوژى كيم جونگ نام، زڕبراى سه‌رۆكى كۆرياى باكوور كيم جونگ ئون، ته‌نيا له ماوه‌ى 5 چركه‌دا ئه‌نجامداوه.
رۆژنامه‌ى (New Straits Times) بڵاويكردووه‌ته‌وه، به گوێره‌ى گرته‌ى ڤيديۆيى تۆماركراو له رێگه‌ى كامێراكانى چاودێرييه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت بۆ ماوه‌يه‌كى زۆر دوو ژن چاودێرى ئامانجه‌كه ده‌كه‌ن و دواتر يه‌كێكيان قسه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كات و دووه‌ميشيان له پشته‌وه ژه‌هرخواردى ده‌كات.
دواتر ژنه‌كان به خێرايى خۆيان له چاو ون ده‌كه‌ن و تا ئێستا روون نه‌بووه‌ته‌وه ئه‌و ژه‌هره چۆن كراوه‌ته جه‌سته‌يه‌وه.