به ڤيديۆ.. دوو رۆژنامه‌نووس له كاتى په‌خشى راسته‌وخۆدا كوژران
K24 – هه‌ولێر:
دوو ميدياكارى راديۆ له كۆمارى دومينيكان، له كاتى خوێندنه‌وه‌ى هه‌واڵ و په‌خشى راسته‌خۆى فه‌يسبووكدا كوژران.
پۆليس رايگه‌ياند، 3 كه‌سيان به هۆى ته‌قه‌كردن له‌و دوو رۆژنامه‌نووسه ده‌ستگيركردووه.
رووداوه‌كه له سان بيدرۆى خۆرهه‌ڵاتى سانتۆدومينگۆى پايته‌ختى ئه‌و كۆماره روويداوه.
ده‌نگى ژنێك له په‌خشى راسته‌وخۆكه‌دا دێته به‌رگوێ كه هاوار ده‌كات "ئه‌وه ته‌قه‌يه" به‌ر له‌وه‌ى په‌خشى راسته‌وخۆى فه‌يسبووك بپچڕێت.
دوو ميدياكاره‌كه يه‌كێكيان ده‌رهێنه‌ر ليو مارتينيز و دووه‌ميشيان بێژه‌ره‌كه لويس مانويل ميدينا بوونه.
ئه‌و دوو ميدياكاره بۆ راديۆى HICCى تايبه‌ت به كۆمارى دۆمينيكان كاريان كردووه.
پۆليس ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، سكرتێرێك كه له راديۆ كاريكردووه، ئه‌ويش پێكراوه و گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
جێى بيرهێنانه‌وه‌يه له 2015دا و له كاتى په‌خشى راسته‌وخۆى كه‌ناڵێكى ته‌له‌ڤزيۆنى ويلايه‌تى ڤێرجينيا له لايه‌ن چه‌كدارێكه‌وه كوژران.
سه‌رچاوه: ئينديپێندنت
ئ.ه