"حه‌شدى شه‌عبى ماڵى سوننه‌كان وێران ده‌كات"
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوى هيومان رايتس ۆچى ئه‌مريكايى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16ى شوبات/ فێبرايه‌ر له به‌ياننامه‌يه‌كدا حه‌شدى شه‌عبى به وێرانكردنى ماڵى سوننه‌كانى نزيك مووسڵ تۆمه‌تبار كرد.
له به‌ياننيامه‌كه‌دا هاتووه: چه‌كدرانى حه‌شدى شه‌عبى كه زۆربه‌يان شيعه‌ن، 345 ماڵى سوننه‌كانيان له گونده‌كانى خۆرئاواى مووسڵ رووخاندووه.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئه‌و پرۆسه‌ى وێرانكردنه له مانگى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2016ه‌وه ده‌ستيپێكردووه و تا شوباتى ئه‌مساڵ به‌رده‌وامى هه‌بووه.
رێكخراوه‌كه جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، حه‌شدى شه‌عبى هيچ پاساوێكى سه‌ربازى بۆ رووخاندنى ئه‌و خانووانه نه‌بووه و ئه‌وه‌ى ئه‌نجاميداوه تاوانى جه‌نگه.
لمى فه‌قييه جێگرى به‌ڕێوبه‌رى به‌شى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له رێكخراوه‌كه رايگه‌ياندووه، ئه‌و كرده‌وانه ده‌بنه رێگر له‌به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆيان.
له به‌رامبه‌ردا وته‌بێژى حه‌شدى شه‌عبى له به‌غدا ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ره‌تكرده‌وه.
وته‌بێژه‌كه رايگه‌ياندووه، ئه‌و ماڵانه زۆربه‌يان به هۆى ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوه‌كانى داعشه‌وه وێران بوون.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
ئ.هـ