11 راهێنه‌ر بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئێنریكی به‌ربژێرن
سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی ئیسپانیا به گه‌رمی باس له ده‌ركردنی لویز ئێنریكی ده‌كه‌ن، 11 راهێنه‌ریش بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئه‌م راهێنه‌ره به‌ربژێر كراون.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، 16 شووباتی 2017، رۆژنامه‌كانی ئیلمۆندۆ سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا ئاشكرایان كرد یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ له نێوان بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان دوایین ده‌رفه‌تی ئێنریكی ده‌بێت، له ئه‌گه‌ری ماڵئاواییكردنی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه به فه‌رمی بارسا ده‌ستبه‌رداربوونی خۆی له‌م راهێنه‌ره راده‌گه‌یه‌نێت و گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ نوێناكه‌نه‌وه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا، 11 راهێنه‌ر بۆ شوێنگره‌وه‌ی لویز ئێنریكی به‌ربژێر كراون.
1ـ رۆناڵدۆ كۆیمان
2ـ خۆرخی سامپاولی
3ـ چاڤی هێرناندێز
4ـ فرانچیسكۆ خیمینێز
5ـ فرانك ریكارد
6ـ پێپ گواردیۆلا
7ـ ماوریسیۆ پۆچیتینیۆ
8ـ ئینریستۆ ڤاڵڤێردی
9ـ یۆرگن كڵۆپ
10ـ دیێگۆ سیمیۆنی
11ـ ئۆسكار گارسیا.