فەرماندەى ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی: پێشمه‌رگه‌ هۆكاری سه‌قامگیری و ئارامییه‌

"پێشمەرگە کارێکی بێ وێنە دەکات"
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

نیکۆلا بووم, فەرماندە لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش تایبەت بە کوردستان24 رایگەیاند, پێشمەرگە ھۆکاری سەقامگیری و ئارامییە و باوەری تەواویشی بە ھێزی پێشمەرگە ھەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە.

بووم، باس لە رۆڵی پێشمەرگە دەکات و دەڵێ "من لە سەنگەرەکانی پێشەوە سەردانی پیشمەرگەم کردووە، پێموایە کارێکی زۆر باش دەکەن، و سەقامگیری و ئاسایشیان بۆ ناوچەکە گەراندووەتەوە، من بۆچوونێکی زۆر باش و ئەرێنیم ھەیە سەبارەت بە پێشمەرگە و باوەڕی تەواوم ھەیە بە پێشمەرگە بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە."