روسیا: بێ بەشداریكردنی كورد دانوستانەكانی ژنێف سەركەوتوو نابن

پێویستە كورد بەشداری لە دانوستانەكانی ژنێڤ بكات

K24  - ھەولێر

وەزیری دەرەوەی روسیا سێرگی لاڤرۆف پێداگری لەسەر پێویستی بەشداریكردنی كورد لە دانواستانەكانی ژنێڤ كرد، كە بڕیارە لە كۆتاییەكانی ئەم مانگە لە شاری ژنێڤ بەڕێوە بچێت.

بەپێی میدیاكانی روسیا، لاڤرۆڤ لەمیانەی كۆبوونەوەیەك لەگەڵ نێردراوی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ سوریا ستیفان دی میستورا رایگەیاند بێ بەشداریكردنی كورد، دانوستانەكانی ژنێڤ سەركەوتوو نابن.

روسیا بە دەستپێشخەری دانوستانەكانی ئاستانا، رۆڵی سیاسی خۆی لە قەیرانی سوریا ھاوتا لەگەڵ رۆڵی سەربازی خۆی لەم وڵاتە زیاتر كردووە، بە تایبەتی پاش ئەوەی كە لە دەرەوەی نەتەوە یەكگەرتووەكان و ئەمریكا لایەنە ناكۆكەكانی سوریا پێكەوە كۆ كردەوە.

لە دانوستانەكانی ئاستانا لە ژێر گوشاری توركیا لایەنی كوردی وەك شاندی سەربەخۆ بانگھێشت نەكرا، تەنیا نوێنەری ئەنەكەسە لە چوارچێوەی شاندی ھاوپەیمانی نیشتمانی سوریا بەشداری كۆبوونەوەكانی بوو.

JS