نزیكترین كه‌س بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئێنریكی بناسه

دوای شكسته گه‌وره‌كه‌ی بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان، میدیاكانی ئیسپانیا جه‌خت له ده‌ركردنی ئێنریكی له بارسا ده‌كه‌ن و راهێنه‌ره‌كه‌ی ئیڤه‌رتۆنیش به نزیكترین كه‌س بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئێنریكی وه‌سف ده‌كه‌ن.
ئه‌مرۆ هه‌ینی، 17 شووباتی 2017، پێگه‌ی ئیلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا ئاماژه‌ی به چه‌ندان راهێنه‌ری به‌ربژێر بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئێنریكی كرد، له‌وانه، ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بلباو، ئۆزبیۆ ساكریستان راهێنه‌ری سوسیداد، سامپاولی راهێنه‌ری سێڤییا.
هه‌مان سه‌رچاوه هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كه رۆناڵد كۆیمانی یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا و راهێنه‌ری ئێستای یانه‌ی ئیڤه‌رتۆن نزیكترین كه‌سه بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئێنریكی و پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه به فه‌رمی جله‌وی راهێنه‌رایه‌تی بارسێلۆنا بگرێته ده‌ست.
كۆیمان پێشتر یه‌كه‌م كه‌س بووه كه گواردیۆلای وه‌ك یاریزان بانگهێشتی تیپی یه‌كه‌می بارسێلۆنا كردووه و رۆڵێكی گه‌وره‌ی له پێگه‌یاندنی پێپ هه‌بووه.
رۆناڵد كۆیمانی ته‌مه‌ن 53 ساڵ، یاریزانی بارسێلۆنا بووه له نێوان ساڵانی 1989 ـ 1995، له یاری ی كۆتایی چامپیۆنزلیگی 1992 گۆڵی سه‌ركه‌وتنی له دژی یانه‌ی سامپدۆریا تۆمار كردووه، بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رزیش یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری بارسێلۆنا بووه له نێوان ساڵانی 1998 ـ 2000.