به‌رپرسێكی باڵای رووسیا نهێنییه‌كه ئاشكرا ده‌كات
K24هه‌ولێر:
گینادی گاتیلۆڤ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ئاشكرایكرد، ستافان دیمستورا، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا، تا ئێستا نوێنه‌رانی كوردی بۆ به شداریكردن له دانوستانه‌كانی جنێڤی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سووریا، بانگهێشت نه‌كردووه.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی رووسیا، گوتیشی: "ئێمه جه‌ختمان له‌سه‌ر پێویستبوونی به‌شداریكردنی كورد له جنێڤدا كرده‌وه".
گاتیلۆڤ له باره‌ی بیروڕا تایبه‌ته‌كانی دیمستورا بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سووریا، رایگه‌یاند، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هیچ شتێكی له باره‌ی بیروڕای تایبه‌تی خۆی ئاشكرا نه‌كردووه، ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت، كه پاڵپشتی ته‌واوی پێشنیازه‌كانی رووسیای كردووه، بۆ ده‌ستووری ئایینده‌ی سووریا.
ئه‌و دیپلۆماتكاری رووسییه راشیگه‌یاندووه، دیمستورا جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، بابه‌تی ده‌ستووری نوێی سووریا، وه‌ك ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كی له گفتوگۆی داهاتووى جنێڤ باس بكرێت، كه بڕیاره 23ی شوبات/ فێبرایه‌ری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت.
گاتیلۆڤ ده‌شڵێت: "دیمستورا، هیچ پێشنیازێكی تایبه‌تی نییه، جگه له یه‌ك پێشنیاز، كه هی ئێمه‌شه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه پێویسته بابه‌تی ده‌ستووری نوێ، له‌گه‌ڵ لایه‌نه سوورییه‌كان باس بكرێت".
سه‌رچاوه: RT