مێركل: هه‌رگیز پێشنبیی ئه‌و كاره‌م له هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیا نه‌ده‌كرد
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نگێلا مێركل، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، رایگه‌یاند، تووشی شۆك بووه كاتێك زانیویه‌تی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیا، له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكا، سیخوڕی به‌سه‌ر هه‌ندێك وڵاتی هاوپه‌یمانی وڵاته‌كه‌یدا ده‌كات.
مێركل, له به‌رده‌م لێژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی، كه تایبه‌ته به لێكۆڵینه‌وه له هاوكاریی نێوان هه‌واڵگری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا، گوتی: "له‌و بڕوایه‌دابووم هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیا كاری له‌و شێوه‌یه ناكات" و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سیخوڕیكردن به‌سه‌ر وڵاتانی دۆست "به‌فیڕۆدانی هه‌وڵ و كۆششه‌كانه".
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا سه‌سوڕمانی خۆی له‌م باره‌یه‌وه نیشاندا و رایگه‌یاند، هه‌ندێك كه‌لێن و بۆشایی له ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیادا هه‌ن، كه پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێن و رێگه له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره كارانه بگیرێت.
هاوكات دووپاتیشی له هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری دوولایه‌نه‌ی نێوان ئه‌ڵمانیا و ئه‌مه‌ریكا له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپدا كرده‌وه.
ئاشكرابوونى ئه‌و كاره‌ی هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیا، دواى ئه‌وه دێت كه ئێدوارد سنۆودن، راوێژكاری پێشووی ئاژانسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا، له ساڵی 2013، كۆمه‌ڵێك زانیاری نهێنی دزه‌پێكرد و رایگه‌یاند، هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا تۆڕێكی چاودێری فراوانی دامه‌زراندووه و به تایبه‌تیش سیخوڕی به‌سه‌ر ئه‌ڵمانیادا ده‌كات، ته‌نانه‌ت چاودێری په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانی مێركلیشیان كردووه.
ئاشكرابوونى ئه‌و زانیارییانه، كاریگه‌ری خسته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌رلین و واشنتۆن، دوای ئاشكرابوونى سيخوڕیكردنی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌ڵمانیا له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكا، به‌سه‌ر به‌رپرسانی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا و كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا، له ساڵی 2015، په‌یوه‌ندی نێوانییان ئاڵۆزتر بوو.
سه‌رچاوه: RT