ئاسیا عه‌بدوڵڵا: سیسته‌می فیدڕاڵی باكووری سووریا سه‌ركه‌وتووه
K24 - مۆسكۆ
ئاسیا عه‌بدوڵڵا هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكرات (په‌یه‌ده) له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24 جه‌ختیكرده‌وه بە بڕیاری توركیا ئۆپه‌راسیۆنی ره‌ققه ناوه‌ستێت.
گوتیشی: "توركیا ناتوانێت بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بدات كێ به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی ره‌ققه ده‌كات و كێ به‌شداری ناكات، به‌ڵكو ئه‌مه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دیاری ده‌كات".
ئاسیا عه‌بدوڵڵا راشیگەیاند: "سیستمی فیدڕاڵی باكووری سووریا سیستمێكی سه‌ركه‌وتووه و ده‌كرێت بكرێته ئه‌زموونێك بۆ ته‌واوی سووریا".