مێركڵیش كه‌وته‌به‌ر قسه‌ی خه‌ڵكی
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نگێلا مێركڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، دواین سه‌ركرده‌ی جیهانه چاوی به جاستن ترۆدۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا كه‌وت، له‌وكاته‌ی له به‌ر تیشكی مۆمه داگیرساوه‌كان و خوانی ئێواره دیارییه‌كی پێشكه‌شی ترۆدۆ كرد، وێنه‌كانیان كه‌وتووه‌ته ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و قسه‌یان له‌سه‌ر ده‌كرێت.
مێركڵ وێنه‌یه‌كی سه‌رده‌می منداڵی دایه‌وه به ترۆدۆ، وێنه‌كه‌ش له‌وكاته‌دا گیراوه كه له ته‌مه‌نی 10 ساڵیدابووه و له‌گه‌ڵ باوكی (پییر ترۆدۆی، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری كه‌نه‌دا) هاتوونه‌ته ئه‌ڵمانیا و له ساڵی12/11/ 1982 چاویان به هیلمه‌ت كۆڵ راوێژكاری پێشووتری ئه‌ڵمانیا كه‌وتووه.
وێنه‌ی ئێواره خوانه‌كه‌ی مێركڵ و ترۆدۆش له هوتێل ریگینتی به‌رلین له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه و نوكته و كۆمێنتی زۆری له‌سه‌ر نووسراوه و وه‌ك ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی ته‌له‌گرافی بریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه هه‌بووه نووسیوویه‌تی" "ژوانێكی سۆزداری له‌سه‌ر خوانی ئێواره".
@elenacresci @MartinBelam Ivanka must be fuming. Expect an imminent ban on all German imports
— Henrik Asbjørnsen (@henrik2a) ١٧ فبراير، ٢٠١٧
كه‌سێك به‌ناوی ئه‌سپورینسین له تویته‌ر نووسیوویه‌تی" ئیستا ئیڤانكا زۆر توڕه‌یه، پێده‌چێت به‌م زووانه رێگه له هه‌موو كاڵا و به‌رهه‌مه ئه‌ڵمانییه‌كان بگرێت".
چونكه هه‌فته‌ی رابردوو له‌كاتی سه‌ردانی ترۆدۆ بۆ واشنتۆن وێنه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیڤانكا تره‌مپ به هه‌مان شێوه كه‌وته ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه، له وێنه‌كانیشدا دیاربوو كه ئیڤانكا به وردی سه‌رنجی ترۆدۆی ده‌دا و هه‌بوو نوسیبووی، هه‌ندێك سه‌رسام بووه پێی.
Get you someone that looks at you the way Ivanka Trump looks at Justin Trudeau pic.twitter.com/sxTAlpi4av
— Philip Lewis (@Phil_Lewis_) ١٣ فبراير، ٢٠١٧
خه‌ڵكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناوی جۆراوجۆریان له ترۆدۆ ناوه، هه‌ن ده‌ڵێن وه‌ك شازاده‌كانی جیهانی دیزنی وایه و هه‌شن ده‌ڵێن" دڵی خۆشه‌ویسته‌كه‌ت ده‌بات".
خه‌ڵكی هه‌رچی بڵێن و هه‌رچۆنێك له‌و دیداره بڕوانن، به‌ڵام مێركڵ و ترۆدۆ پرس و باسی زۆر هه‌ن قسه‌یان له‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌و دیداره‌ش پێش ئه‌وه بووه كه ترۆدۆ له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌وروپا وتارێكی پێشكه‌شكرد.
له یه‌كه‌م وتاری له‌و شێوه‌یه‌دا بۆ سه‌ركرده‌یه‌كی كه‌نه‌دی، ترۆدۆ گووتی" بازرگانی ئازاد و خاوێن به مانای ئه‌وه‌یه ده‌توانین ژیانێكی ئاسان و كه‌م خه‌رجی بۆ هاوڵاتیانمان دابین بكه‌ین".
هه‌روه‌ها گووتبووی" رێككه‌وتنی بازرگانی نێوان كه‌نه‌دا و یه‌كێتی ئه‌وروپا(سیتا) ده‌رفه‌تی كاری زۆر بۆ چینی مامناوه‌ند و هه‌لی كاری زیاتر ده‌ڕه‌خسێنێ".