حزبوڵڵا ھێڵی سور بۆ ترەمپ دیاری دەكات

نەسروڵڵا لە گوتارەكەیدا پەیامێك گەیاندە ترەمپ

K24 - ھەولێر

رویتەرز لە زاری سەرچاوەیەكی نزیك لە حزبوڵڵای لوبنان بڵاوی كردەوە ئامانجی داویین لێدوانی حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی گەیاندنی پەیامێك بووە بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا.

نەسروڵڵا لە دوایین گوتاری خۆی بە توندی ھێرشی كردە سەر ترەمپ و بە گەمژە ناوی برد.

سەرچاوەكە لەبارەی لێدوانی نەسروڵڵا دەڵێت "حزبوڵڵا نیگەرانی ھاتنی ترەمپ بۆ ئیدارەی ئەمریكا نییە، بەڵكو بە گەمژە بە ناوی كرد و ھێڵە سورەكانی خۆیشی خستە بەردەم ترەمپ بەرامبەر ھەر كردەوەیەك كە ھەڕەشە لە لوبنان بكات یان بوونی حزبوڵڵا لە سوریا".

ئاماژە بەوەش دەدات "لێدوانی نەسروڵڵا گەیاندنی پەیامێكە بە ئەمریكا، كە ئەگەر دەستپێشخەری شەڕ بكات، ئەوە بە لێدانی شوێنە گرنگەكان لە ئیسرائیل، بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا دەكەنە ئامانج".

نەسروڵڵا رۆژی پێنجەشەممەی ھەفتەی رابردوو گوتی حزبوڵڵا رۆلێكی سەرەكی لە كۆتاییھێان بە داگیركاری ئیسرائیل لە باشووری لوبنان ھەبوو و ریاكتۆرە ئەتۆمییەكانی ئیسرائیل لە دیمۆنە دەكاتە ئامانج، ئەگەر ھێرش بكاتە سەر لوبنان".

JS