بە ھەڵواسینی نووسراوێك سەرۆكی وڵات دێننە ماڵەكەیان

ئەردۆغان ناچار دەكەن بچێتە ماڵەكەیان و چایەكیان لەگەڵ بخواتەوە

K24 - ھەولێر

خێزانیك لە پارێزگای گورگوم (مەرەش) لە باكووری كوردستان، بە ھەڵواسینی نووسراوێك، سەرۆك كۆماری وڵاتەكەیان رەجەب تەیب ئەردۆغان ناچار دەكەن بچێتە ماڵەكەیان و چاوێكیان لەگەڵ بخواتەوە.

 ئەردۆغان بۆ كردنەوەی ھەندێ پرۆژە سەردانی مەرەشی كردووە كە بەشێكی زۆری ناوچەكانی ئەم پارێزگایە لە باكووری كوردستان ھەڵكەوتوون.

میدكانی توركیا بڵاویان كردەوە رۆژی ھەینی كاتێ ئەرەدۆغان بەرەو مزگەوت دەچوو، خێزانێك نووسراوێكی سەیریان بە بالكۆنی ماڵەكەیان ھەڵواسی كە وشەیەكی ناو نووسراوەكە رۆژەڤی سیاسی و میدیایی توركیای بە خۆوە سەرقاڵ كردووە.

ئەم نووسراوە لە كاتی تێپەڕبوونی ئەردۆغان بەرزكرابووەوە: "چایەكەمان ئامادەیە، تۆش وەرە بە چایەكەمان بڵێ بەڵێ".

ئەم بەڵێیە ئاماژەیەكە بە "بەڵێ" دەنگدان بۆ ھەمواركردنەوەی دەستووری توركیا و بڕیارە رۆژی 16 نیسانی داھاتوو بخرێتە بەر دەنگدانی گشتی.

دوو كەمپەینی دژی بە یەك لە ریفراندۆمەكەی دەستووری توركیا ركابەرایەتی لەسەر بەدەستھێنانی زیاترین دەنگ دەدەن، كە دوو بژاردەی (بەڵێ و نا) لە بەردەم دەنگدەرانە بو راپرسی لە سەر دەستووری نوێ.

پرۆژەی ھەمواركردنەوەی دەستووری توركیا بە ھاوبەشی ھەر یەك لە پارتی دەسەڵاتداری توركیا داد و گەشەپێدان ـ ئاكپارتی و پارتی ئۆپۆزسیۆنی بزووتنەوەی نەتەوەیی ـ مەھەپە ئامادە كرا و رۆژی 20 كانوونی دووەمی رابردوو بە دەنگی پەرلەمانتارانی ھەردوولا پەسندكرا.

بە پێی ھەمواری دەستووری توركیا، سیستەمی حوكم لە پەرلەمانییەوە بۆ سەرۆكایەتی دەگۆڕێت.

دانیشتنەكانی پەرلەمانی توركیا بۆ ھەموار كردنەوەی دەستوور چەندین شەڕە قسە و شەڕی دەستەویەخە لێكەوتەوە، كە دواترینیان شەڕی دەستەویەخەی ژنە پەرلەمانتاران بوو.

ھەر لەم شەڕەدا دوو ژنە پەرلەمانتار كەوتنە خوارەوە، پاش ئەوەی ژنە پەرلەمانتەرێكی بێ لایەن بۆ دەربڕینی نارەزایەتی بەرامبەر ھەمواركردنەوەی دەستوور دەستەكانی خۆی بەو مێزەوە كەلەپچە كرد كە بۆ پێشكەش كردنی لێدوان و گوتار دانراوە.

JS

بە ھەڵواسینی نووسراوێك سەرۆكی وڵات دێننە ماڵەكەیان
بە ھەڵواسینی نووسراوێك سەرۆكی وڵات دێننە ماڵەكەیان
بە ھەڵواسینی نووسراوێك سەرۆكی وڵات دێننە ماڵەكەیان
بە ھەڵواسینی نووسراوێك سەرۆكی وڵات دێننە ماڵەكەیان
بە ھەڵواسینی نووسراوێك سەرۆكی وڵات دێننە ماڵەكەیان