ناتۆ: پێويسته‌ پشتيوانى ئه‌و وڵاتانه‌ بكرێت كه‌ شه‌ڕى داعش ده‌كه‌ن

و جێگری سەرۆکی ئەمریکاش گوتى: واشنتن بەردەوام دەبێت لەرووبەڕووبوونەوەی داعش.
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ناتۆ جەختیان لەسەر رووبەڕووبوونەوەی داعش و گرووپە ئیسلامییە تووندڕەوەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە بەتایبەت عێراق و سووریا کردەوە. هەروەها داوایانکرد هاوکاری ئەو وڵاتانە بکرێت، کە بەدەست تیرۆرەوە دەناڵێنن و جێگری سەرۆکی ئەمریکاش گوتى: واشنتن بەردەوام دەبێت لەرووبەڕووبوونەوەی داعش.