ئامێدى.. زياتر له په‌نجا ساڵه كه‌س ناوێرێت نزيكى پارچه زه‌وييه‌ك بكه‌وێته‌وه
K24 – ئامێدى:
له گوندێكى ناوچه‌ی ئامێدی پارچه زه‌ویه‌ك هه‌یه، كه به‌گوێره‌ی لێدوانى خه‌ڵكی ئه‌و گونده، هه‌ر كه‌سێك ئه‌و زه‌ویه بكێڵێت و بيه‌وێت تۆوى بكات، هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌مرێت.
ماوه‌ی زیاتر له په‌نجا ساڵه ئه‌و زه‌ویه به‌یار ماوه‌ته‌وه، هیچ كه‌سێك ناوێرێ بچێته ناویشی. خه‌ڵكی ئه‌و گونده ده‌ڵێن، له سه‌رده‌می باب و پایرانیان هه‌ندێ كه‌س ئه‌و زه‌ویه‌یان چاندووه، به‌ڵام به‌رهه‌مه‌كه‌يان لێ نه‌خواردووه و ئازيزه‌كانيان له‌ده‌ستداوه.