به نه‌مریی ده‌مێنێته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، دوای چه‌ند رۆژێكی كه‌م له جێهێشتنی كۆشكی سپی ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا و به‌و هۆیه‌وه له مێژووی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكادا به نه‌مریی ده‌مێنێته‌وه.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی په‌یمانگای "C-SPAN" ئه‌مریكی و به به‌شداری 91 مێژوونووسی ئه‌میریكی، ئۆباما له‌ناو سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مریكادا پله‌ی 12 بۆ خۆی بگرێت، ئه‌وه‌ش پله‌یه‌كی پێشكه‌وتووه، له سه‌رده‌می رۆناڵد ریگان تا ئێستا ئۆباما له‌ناو سه‌رۆكه‌كاندا ده‌خاته خانه‌ی باشترینه‌كانه‌وه.

پۆلێنكردنه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای، لێبورده‌یی و چاودێریكردنی ئابووری و رازیكردنی رای گشتی و به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات و ئیداره‌دان به ره‌وشت به‌رزی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی بووه.
له هه‌مان لیستدا بیل كلینتۆن رۆیشتووه‌ته پله‌ی 15 و جۆرج ده‌بلیو بوش پله‌ی 20.
هه‌تا ئێستا پله‌ی یه‌كه‌می ناو سه‌رۆكه‌كان بۆ (ئه‌براهام لینكۆڵن) ماوه‌ته‌وه و له‌م پۆلێنكردنه‌شدا به‌هۆی تواناكانی له ئیداره‌دانی وڵات و سه‌ركردایه‌تیكردنی قه‌یرانه‌كان هه‌ر یه‌كه‌م ده‌رچووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها سیودۆر رۆزفێڵت هاتووه‌ته پله‌ی سێیه‌م و فرانكلین رۆزفێڵت چووه‌ته پله‌ی چواره‌م.