بارزانی و یڵدرم لە میونشن شەڕی داعش تاوتوێ دەكەن

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی توركیا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشھاتەكانی ناوچەكە دەكەن

K24 – میونشن

لە چوارچێوەی دیدار و كۆبوونەوەكانی لە پەراوێزی بەشداریكردنی لە كۆنفرانسی میونشن بۆ ئاسایش بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی توركیا كۆببێتەوە.

پەیامنێری كوردستان24 لە میونشن رایگەیاند، لە پەراوێزی كۆنفرانسی ئاسایش لە میونشن، ئەمرۆ مەسعود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، لەگەڵ بیناڵی یڵدرم، سەرۆك وەزیرانی توركیا كۆدەبێتەوە، بۆ تاوتوێكردنی دوایین پەرەسەندنە ھەرێمییەكان و شەڕی مووسڵ و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە سێیەم رۆژو كۆتا رۆژیدایە و سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لەو چەند رۆژەدا كۆمەڵێك دیداری گرنگی لەگەڵ سەركردە و نوێنەری وڵاتانی جیھان ئەنجامداون