پۆلیس خاوه‌نی سێڵفییه مه‌ترسیداره‌كه بانگهێشت ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
پۆلیسی دوبه‌ی كچه نمایشكاری جل و به‌رگی رووسی (فیكی ئه‌ودنتیكاڤا) خاوه‌نی سێڵفییه مه‌ترسیداره‌كه‌ی بانگهێشتكرد، پاش ئه‌وه‌ی بۆ گرتنی وێنه‌یه‌كی بێپێشینه خۆی به تاوه‌ری مارینای دوبه‌ی كه 300 مه‌تر بڵنده، بێ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستن و سه‌لامه‌تی، شۆڕكرده‌خواره‌وه و خۆی خستنه نێوان مان و نه‌مان.
لیوا خه‌لیل ئیبراهیم مه‌نسووریی، یاریده‌ده‌ری فه‌رمانده‌ی گشتی پۆلیسی دوبه‌ی بۆ كاروباری توێژینه‌وه‌ی تاوان، رۆژی شه‌ممه رایگه‌یاند" ئه‌و خانمه نمایشكاره‌ی جل و به‌رگ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی به‌ڵێننامه و به‌ڵێندان بۆ دووباره نه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و جوڵه مه‌ترسیدارانه‌ی ژیانی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه بانگهێشتی پۆلیس كراوه.
رۆژنامه‌ی "الاتحاد" ی ئیماراتی له زاری مه‌نسوورییه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه" ئه‌و كاره‌ی ئه‌و خانمه نمایشكاره كردووه‌یه‌تی، مه‌ترسی خستووه‌ته سه‌ر ژیانی و له چوارچێوه‌ی شه‌ركێشی و حه‌زه مه‌ترسیداره‌كاندا پۆلێن ده‌كرێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پۆلیسی دوبه‌ی ئه‌وه‌شی گوتووه" ئامانجی پۆلیس له بانگكردنی ئه‌و خانمه بۆ لێپرسینه‌وه نه‌بووه له حه‌ز و خولیاكانی و رێگه‌گرتن له ئاره‌زووه‌كانی، به‌ڵكو ئامانجی یه‌كه‌ممان پارێزگاریكردنه له ژیانی خه‌ڵكی به تایبه‌تی گه‌نجه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سیان له‌و رێگانه‌دا ژیان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها ته‌ئكیدیكردووه‌ته‌وه، نابێت هیچ سه‌ركێشییه‌كی له‌و جۆره بێ دابینكردنی هه‌موو رێوشوێنه‌كانی ئاسایش و سه‌لامه‌تی و وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی فه‌رمی و ئاگاداری لایه‌نی په‌یوه‌نددار ئه‌نجامبدرێت.
فیكی ڤیدیۆكه‌ی له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی ئه‌نستگرام بڵاوكردبووه‌وه و تا ئێستا زیاتر له 3 ملیۆن كه‌س ته‌ماشایكردووه، ڤیدیۆكه‌ش به زوویی كه‌وته ناو تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و بڵاوكرایه‌وه و زۆر كه‌سیش نووسیبووی، سه‌ركێشی له‌و جۆره بێ ده‌سته‌به‌ركردنی هۆیه‌كانی سه‌لامه‌تی و رێوشوێنه پێویسته‌كان، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه گیانی له ده‌ستبدات.
ئه‌و سه‌ركێشییه‌ی خانمه رووسییه‌كه له لایه‌ن گرووپی "كیان" ی بواری پێشخستنی خانووبه‌ره له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌ركۆنه‌كرا، چونكه بێ ئه‌وه‌ی هیچ رێوشوێنێكی یاسایی بگرێته‌به‌ر، له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ره‌كه‌یدا ئه‌و سه‌ركێشییه‌ی له‌و باڵه‌خانه‌یه‌دا كردووه.