په‌یوه‌ندیكردنی بارسێلۆنا به یۆرگن كلۆپ ئاشكرا بوو
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ شوێنگره‌وه‌ی لویز ئێنریكی په‌یوه‌ندی به به راهێنه‌ره ئه‌ڵمانیاییه‌كه‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپوول كردووه.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، 19 شووباتی 2017، رۆژنامه‌ی میره‌ری بریتانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئیداره‌ی بارسێلۆنا بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئێنریكی داوای یۆرگن كلۆپییان كردووه.
به گوێره‌ی پێگه‌ی ئیلمۆندۆی كه‌ته‌لۆنیاش، كڵۆپ به فه‌رمی له لایه‌ن بارسێلۆناوه گرێبه‌ستی پێشكه‌ش كراوه، به‌ڵام به به‌ڵێ وڵام نه‌دراوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی میره‌ر هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه له ئه‌گه‌ری ڕه‌تكردنه‌وه‌ی یۆرگن كڵۆپ، ئیداره‌ی بارسێلۆنا به فه‌رمی هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی رۆناڵد كۆیمانی راهێنه‌ری هۆڵه‌ندی ئیڤه‌رتۆن ده‌ستپێده‌كات.
شكسته‌كه‌ی بارسێلۆنا له چامپیۆنزلیگ به 4 گۆڵی بێ‌وڵام، ده‌ركردنی لویز ئێنریكی راهێنه‌ری بارسای یه‌كلایی كرده‌وه.