ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كرێته سه‌ر ئه‌كته‌رێكی كچ
K24 – هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه‌كان، رۆژی شه‌ممه ئه‌ستێره‌یه‌كی بۆلییوود به‌ناوی "بهاڤانا" دره‌نگانێ شه‌وی هه‌ینی رابردوو، بۆ ماوه‌یه‌ك رفێنراوه و له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك كه‌سه‌وه ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته‌سه‌ر.
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "خه‌لیج تایمز" بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و كچه ئه‌كته‌ره له ناوچه‌ی (ترشۆر) وه به‌ره‌و (كوچی) ده‌ڕۆیشت و ته‌قه‌یان لێكردووه. دواتر رفێنه‌ره‌كان به ئۆتۆمبێل خۆیان كێشاوه به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی "بهاڤانا" و دوای ئه‌وه دابه‌زیوون و چوونه‌ته ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی و به چه‌ند كه‌سێك به زۆر ده‌ریانهێناوه و رفاندوویانه، هه‌رچه‌نده دواتر توانیوویه‌تی له ده‌ست رفێنه‌ره‌كان رابكات.
به‌ڵام به‌گوێره‌ی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی " تایمز ئۆف ئیندیا" ئه‌و ئه‌ستێره هندییه په‌نای بردووه‌ته‌به‌ر پۆلیس و گوتوویه‌تی" شۆفێره‌كه‌ی پێشووی خۆی كه ناوی (مارتن) ه له‌ناو ئه‌و گروپه‌دا بووه كه به زۆر له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌ریانهێناوه و رفاندوویانه و دواتر ده‌ستدرێژی سێكسیان كردووه‌ته سه‌ری".