میوانخانەی ھەولێر لە كازاخستان سەرنجی گەشتیاران رادەكێشێ
K24 - ئەڵمەتە
له شاری ئه‌ڵمه‌ته‌ی كازاخستان، میوانخانه‌یه‌ك به ناوی هه‌ولێر بۆته جێی سه‌رنجی گه‌شتیار و میوانان، ئه‌م هۆتێله چوار ئه‌ستێره‌ییه، كه له ساڵی 2013 وه به ئاڵای كوردستان و لۆگۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن سه‌رمایه‌دارێكی كوردی كازاخستانه‌وه كراوه‌ته‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی شوێنێكه بۆ پشوودان، لێ بۆته ناوه‌ندێكیش بۆ ناساندنی كولتووری كوردی به نه‌ته‌وه‌كانی دیكە.