خراپترين رۆژه‌ڕه‌شه‌كانى كريستيانۆ ببينه
ئه‌گه‌رچی كریستیانۆ رۆناڵدۆ وه‌رزی رابردوو داستانێكی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی نووسییه‌وه، به‌ڵام له‌م وه‌رزه‌دا بارودۆخی به‌ره‌و خراپی ده‌چێت و خه‌ریكه گۆڵكردنی له‌بیر بچێته‌وه.
كریستیانۆ له چامپیۆنزلیگ، ئه‌گه‌رچی ریكۆردێكی پێوانه‌یی له زۆرترین ئه‌سیست تۆمار كردووه، به‌ڵام زیاتر له 500 خوله‌كه گۆڵی نه‌كردووه، له دوایین یاریش له لالیگا، له به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل نه‌یتوانی گۆڵی به‌رامبه‌ر بپێكێت.
له‌م راپۆرته‌ی خواره‌وه خراپترین 5 رۆژی ڕه‌شی كریستیانۆ ببینه.
یه‌كه‌م: ریال مه‌درید 1 ـ 1 ڤیاریال
ئه‌م یارییه له گه‌ڕی پێنجه‌می ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا به‌ڕێوه چوو، تاكه گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی شایانه سێرخیۆ رامۆس تۆماری كرد، له‌م یارییه‌دا، كریستیانۆ ریكۆردێكی خراپی تۆمار كرد و ته‌نیا یه‌كجار توانی خۆی له یاریزانانی ڤیاریال تێپه‌ڕ بكات، هه‌ڵبه‌ت كارتێكی زه‌ردیش به‌ڕوویدا به‌رز كرایه‌وه.
دووه‌م: لاس پاڵماس 2 ـ 2 ریال مه‌درید
ئه‌م یارییه له گه‌ڕی شه‌شه‌می لالیگا كرا، دوو گۆڵه‌كه‌ی ریال مه‌رید، بێنزیما و ئه‌سینسیۆ تۆماریان كرد، كریستیانۆ له‌م یارییه‌دا خراپترین رۆژی تێپه‌ڕكرد و نه‌یتوانی هیچ رۆڵێكی له شكاندنی به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوونی یانه‌كه‌ی ببینێت، له 72 خوله‌كی ده‌ستپێكی یارییه‌كه كریس نه‌یتوانی بچووكترین مه‌ترسی بۆ سه‌ر تیپی به‌رامبه‌ر دروست بكات.
سێیه‌م: ریال مه‌درید 3 ـ 0 لیگانێس
ئه‌م یارییه بۆ سه‌رجه‌م یاریزانانی ریال مه‌درید رۆژێكی خۆش بوو، جگه له كریستیانۆ نه‌بێت، چونكه له‌م یارییه‌دا كریس سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی گۆڵ بكات، هه‌ڵبه‌ت نه‌یتوانی گۆڵیش دروست بكات و كارتێكی زه‌ردیشی به‌ڕوویدا به‌رز كرایه‌وه، گۆڵه‌كانی یارییه‌كه‌ش 2 گۆڵ گاریس به‌یل تاكه گۆڵه‌كه‌ی دیكه‌ش مۆڕاتا كردی.
چواره‌م: سێڤییا 2 ـ 1 كریستیانۆ
ئه‌م یارییه له گه‌ڕی هه‌ژده‌یه‌می ئه‌م وه‌رزه به‌ڕێوه چوو، ئه‌م یارییه بۆ سه‌رجه‌م یاریزانانی ریال مه‌درید ناخهه‌ژێن بوو، زیاتر له هه‌مووانیش بۆ رامۆس و كریستیانۆ، چونكه له‌م یارییه‌دا ریال مه‌درید به گۆڵێك پێشكه‌وت، به‌ڵام رامۆس له خوله‌كی 85 گۆلێكی به‌هه‌ڵه له‌خۆیان تۆمار كرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ سێڤییا یه‌كسان كرده‌وه، دواتر بۆڤیتیچ گۆڵی سه‌ركه‌وتنی بۆ سێڤییا تۆمار كرد، كریستیانۆ ئه‌گه‌رچی له‌م یارییه‌دا به لێدانی سزا تاكه گۆڵه‌كه‌ی ریالی تۆمار كرد، به‌ڵام ئاستێكی ئێجگار خراپی پێشكه‌ش كرد.
پێنحه‌م: بارسێلۆنا 1 ـ 1 ریال مه‌درید
ئه‌م یارییه له چوارچێوه‌ی گه‌ڕی چواره‌ده‌یه‌می لالیگا به‌ڕێوه‌چوو، له‌م یارییه‌دا كریستیانۆ شكستی هێنا له تۆماركردنی گۆڵ، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی هانده‌رانی لێكه‌وته‌وه.