بارزانى سه‌ردانى فه‌ره‌نسا ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئۆلاند كۆده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى فه‌ره‌نسا ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته فرانسوا ئۆلاند كۆده‌بێته‌وه.
به گوێره‌ى زانيارى كوردستان24، رۆژى سێشه‌ممه 21ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2017 سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى پاريس ده‌كات و له كۆشكى ئه‌ليزێ له لايه‌ن سه‌رۆكى فه‌ره‌نساوه پێشوازى لێده‌كرێت.
سه‌ردانى بارزانى بۆ فه‌ره‌نسا دواى به‌شداريكردنى دێت له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن كه ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه كۆتايى به كاره‌كانى هێنا.
به گوێره‌ى خشته‌ى به‌رنامه‌ى كۆشكى ئه‌ليزێ كۆبوونه‌وه‌ى نێوان هه‌ردوو سه‌رۆك كاتژمێر 04:15 خوله‌كى ئێواره به كاتى پاريس ئه‌نجامده‌درێت.
سه‌ردانى بارزانى بۆ پاريس له‌سه‌ر بانگهێشتى ره‌سمى سه‌رۆكايه‌تى فه‌ره‌نسايه.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا، بارزانى و ئۆلاند دوايين پێشهاتى شه‌ڕى داعش و پرۆسه‌ى رزگاركردنى مووسڵ و هاوكارى زياترى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان تاوتوێ بكه‌ن.
سه‌ردانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ پاريس و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئۆلاند دواى ئه‌وه دێت، كه له 2ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2017 سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا فرانسوا ئۆلاند سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كرد و له‌گه‌ڵ بارزانى كۆبوويه‌وه و دواتر له نزيكه‌وه بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و بينينى شه‌ڕى مووسڵ سه‌ردانى سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كرد.