ژمارەیەك لە بەرپرسانی باڵای یەكێتی حەشدی شەعبی بە مەترسی دەزانن

"دوای داعش، حەشدی شەعبی زۆر مەترسیدارە"
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

لەگەڵ ئەوەی پێشتر بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانو باسیان لە بوونی مەترسی حەشدی شەعبی بۆ سەر کورد نەدەکرد، بەڵام لە ئێستادا رای جۆراو جۆر لە لایەن بەرپرسانی ئەو حزبەوە دەخرێتەڕوو، پارێزگاری کەرکووک دەڵێت، حەشدی شەعبی زۆر مەترسیدارە و مەحموود سەنگاویش رایدەگەیەنێت، ھەوڵدەدەین پەیوندیەکانمان باشتر بکەین، بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی یەکێتیش مەترسیەکە بە وەھم ناودەبات و بەرپرسی لقی 4 پارتی دیموکراتی کوردستانیش داوا لە حەشدی شەعبی دەکات بە عەقڵیەتی پێکەوە ژیانەوە بۆ داھاتوو بڕوانێت.