وڵاتانی عەرەبی و ئاسیا روویان لە كڕینی چەك كردووە

ھیند یەكەم وڵاتی ھاورەكردنی چەكە و ئەمریكاش یەكەم وڵاتی ھەناردەكارە

K24 - ھەولێر

ئەنستیتوتی توێژێنەوەی ئاشتی نێودەوڵەتی ستۆكھۆلم (سیپیری) بڵاوی كردەوە كڕینی چەك لە لایەن وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە ماوەی 10 ساڵی رابردوو 86% بەرز بووەتەوە، كە 29% كۆی ھاوردەی جیھان پێك دەھێنێت.

بەھای گواستنەوەی نێودەوڵەتی چەك و كەرەستەی سەربازی لە وەتەی ساڵی 2004 گەشەیەكی بەردەوامی بە خۆوە بینیوە، لە نێوان ساڵانی 2012 تا 2016 بە رێژەی8.4% بەرز بووەتەوە و گەیشتووە بەرزترین ئاست پاش كۆتاییھاتنی شەڕی سارد.

زۆرترین ھەناردەی چەك بۆ ئاسیا و ئەقیانوسیە و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بووە لە ساڵانی نێوان 2007 تا 2016 و كەمترینیشی بۆ ئەوروپا، ئەمریكا  و ئەفریقا بووە.

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، روسیا، چین، فرەنسا و ئەڵمانیا گەورەترین ھەناردەری چەكن كە 74% كۆی ھەناردەی چەك و كەرەستەی سەربازی لەسەر جیھان پێك دەھێنن.

داتابەیسی گواستنەوی چەك لەسەر ئاستی جیھان 20 شوباتی 2017،  SIPRI
داتابەیسی گواستنەوی چەك لەسەر ئاستی جیھان 20 شوباتی 2017، SIPRI

رۆژھەڵاتی ناوەڕاست: ھاوردەی چەك نزیكەی دوو بەرامبەر زیاد بووە

لە نێوان ساڵانی 2007 تا 2016 ھاوردەی چەك لە لایەن وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست 86% بەرزبووەتەوە و 29% كۆی گشتی ھاوردەی چەك لەسەر ئاستی جیھان لە ساڵانی نێوان 2012 تا 2016 پێكھێناوە.

سعوودییە لە ساڵانی نێوان 2012 تا 2016 بە دووەم گەورە ھاوردەری چەك لە جیھان بووە و ھاوردەی چەك لەم وڵاتە 212% بووە لە بەراورد بە ساڵانی نێوان 2007 تا 2011.

ھاوردە كردنی چەك لە لایەن قەتەر 245% بەرز بووەتەوە.  ھاوردەی چەك لە وڵاتانی دیكەی ناوچەكەش بەرزبوونەوە بە خۆوە بینیوە، لە ماوەی 5 سالی رابردوو زۆربەی وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناڤین بە شێوەیەكی خێرا دەستیان بە خۆ پڕچەك كردن كرد، بە تایبەتی بە چەكی ئەمریكا و ئەوروپا.

ئاسیا: ھەندێ وڵات گەورەترین ھاوردەری چەكن

ھاوردەی چەك لە لایەن وڵاتانی ئاسیا و ئەقیانوس لە ساڵانی نێوان 2007 تا 2016 بە رێژەی 7.7% بەرز بووەتەوە و 43% كۆی ھاوردەی چەك لەسەر ئاستی جیھان لە ساڵانی نێوان 2012 تا 2016 پێكھێناوە.

ھیند لە ساڵانی 2012 تا 2016  گەورەترین ھاوردەری چەكە بووە لە جیھاندا كە دەكاتە 13% كۆی ھاوردەی جیھانی چەك و چول.

ھاوردەی چەك لە لایەن ھیند لە ساڵانی 2007 تا 2016 بە رێژەی 43% بەرز بووەتەوە و لە ساڵانی نێوان 2012 تا 2017 زۆر پێش لە ركابەرەكانی، چین و پاكستان كەوتووە.

لە ساڵانی نێوان 2007 تا 2016 ھاوردەی چەك لە لایەن وڵاتانی باشووری رۆژھەڵاتی ئاسیا 6.2% بەرز بووەتەوە. ھاورەدی چەك لە لایەن ڤیتنام 29% بەرزبووەتەوە لە ساڵانی نێوان 2007 تا 2011 و بووەتە دەیەمین ھاوردەری چەكی جیھان لە ساڵانی نێوان 2012 تا 2016 بە بەرزبوونەوەی 202%  لە ھاوردە كردنی چەك.

ھەناردەكارانی چەك: ئەمریكا یەك لەسەر سێی چەكی جیھان ھەناردە دەكات

ئەمریكا لە ساڵانی 2012 تا 2016 گەورەترین ھەناردەری چەك بووە و یەك لەسەر سێی چەكی جیھان ھەناردە كردووە و 21% بەرز بووەتەوە لە بەراورد لەگەڵ ساڵانی نێوان 2007 تا 2011. نزیكەی نیوەی ھەناردەی چەكی ئەمریكا بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بووە.

روسیا دووەم گەورە وڵاتی ھەناردەری چەكە، كە 23% كۆی گشتی ھەناردەی چەكی جیھان پێكھێناوە لە ساڵانی نێوان 2012 تا 2016.

70% ھەناردەی چەكی روسیا بۆ ھەر چوار وڵاتی ھیند، ڤیتنام، چین و جەزایر بووە،

ھەناردەی چەكی چین لە 3.8% لە ساڵانی نێوان 2007 تا 2011 بۆ 6.2% لە ساڵانی نێوان 2012 تا 2016 بەرزبووەتەوە.

فرەنسا بە 6% و ئەڵمانیا بە 5.6% سێیەم و چوارەم وڵاتی ھەناردەری چەكن.

ھەندێ پەرەپێدانی تری بازاڕی چەك

46% ھاوردەی چەك لە ئەفریقا لە لایەن جەزیر بووە، دوای ئەویش وڵاتەنی سودان، نایجێریا و ئەسیۆپیا دێن.

ھاوردە كردنی چەك لە لایەن وڵاتانی ئەمریكا 18% دابەزیوە لە ساڵانی نێوان 2007 تا 2016. لە كۆلۆمبیا 19% ھاوردە كردنی چەك دابەزیوە، بەڵام لە مەكسیك 184% بەرز بووەتەوە.

ھاوردە كردنی چەك لە لایەن وڵاتانی ئەوروپا 36% دابەزیوە.

 بەڵام ھاوردەی چەك لە لایەن ئازەربایجان 20 بەرامبەر زیاتر بووە لە ئەرمەنیا لە ساڵانی نێوان 2012 تا 2016.

لە راپۆرتەكەی سیپیری كە لە ماڵپەرەكەی بڵاو كراوەتەوە، ھیچ ئاماژەیەك بە عێراق، ئێران، سوریا و توركیا نەكراوە كە لە وڵاتە گەورەكانی ھاوردەری چەكن.

JS