چركەساتی ژەھراوی كردنی برای رێبەری كۆریای باكوور
K24 - ھەولێر
ڤیدیۆی چركەساتی ژەھراوی كردنی "كیم جۆنگ نام" برای رێبەری كۆريای باكوور بڵاوكرایەوە، كە چەند كاتژمێرێك پاش ئەم رووداوە گیانی لەدەستدا.
دیمەنی ژەھراوی كردنی كیم جۆنگ نام بە كامێراكانی چاودێری فڕۆكەخانەی كوالالامپوری پایتەختی مالیزیا تۆمار كراون و لە میدیا و سۆشیال میدیا بڵاو كراوەتەوە.
بەپێی ئەم ڤیدیۆیە، كەسێك كە دەگوترێت كیم جۆنگ نامە دەبینرێت لەناو فڕۆكەخانە پیاسە دەكات و سەیری تابلۆیەكانی تایبەت بە كاتی رویشتن و گەیشتنی فڕۆكەكان دەكات. دوو ژن نێزیكی دەبنەوە و پاش بەریەككەوتنێك ھەردوو ژن بە خێرایی لە شوێنەكە دوور دەكەونەوە.
میدیاكان بڵاویان كردەوە، "سپرایەكی ژەھراوییان بە دەموچاوی كیم جۆنگ نام" ناوە، كە دەیەویست بە رێگەی فڕۆكەخانەی كوالالامپور بۆ شوێنی مانەوەی خۆی لە چین بڕوات، ھەر ئەو شوێنەی كە پاش دەركردنی لە دەسەڵاتی پیۆنگ یانگ لەوێ نیشتەجێ ببوو.
كیم جۆنگ نام، پاش ئەم ھێرشە دەموچاوی خۆی پاك دەكاتەوە و داوای یارمەتی دەكات و دوو ئەندامی ھێزەكانی فڕۆكەخانە دەیبەن بۆ سەنتەری تەندروستی فڕۆكەخانە، بەڵام دوای كاتژمێرێك گیانی لە دەست دەدات.
تا ئێستا چوار كەس بە تۆمەتی دەست ھەبوون لەم ھێرشە دەستگیر كراون، ژنێكی ڤیتنامی، ژنێكی ئەندۆنیزیایی، پیاوێكی مالیزیایی و ھاوڵاتییەكی كۆریای باكوور.
پۆلیسی مالیزیا بە دوای چوار ھاووڵاتی كۆریای باكوور دەگەرێت كە پێدەچێت بەشێك بن لەم پلانە.
كیم جۆنگ نام 45 ساڵی بە "جه‌نه‌راڵه بچووكه‌كه" ناسراو بوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2001 هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كات چانسی وه‌رگرتنی ته‌ختی سه‌رۆكایه‌تی له لایه‌ن باوكییه‌وه له‌ده‌ست ده‌دات و زڕبراكەی، "كیم جۆنگ ئۆن" پاش مردنی باوكی لە ساڵی 2011 دەبێتە رێبەری كۆريای باكوور. بەتایبەتی پاش ئەوەی كە كیم جۆنگ نام له فڕۆكه‌خانه‌ی تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆن گیرا. ویستبووی له‌گه‌ڵ دوو ژن و منداڵێكدا بچێته شاری دیزنی لاند بۆ كات به‌سه‌ربردن، به‌ڵام پاسپۆرتی ساخته‌ی كۆماری دۆمێنیكانی پێ‌بوو.
كیم جۆنگ نام به‌هۆی په‌یوه‌ندی باوكی له‌گه‌ڵ ژنێكدا كه هاوسه‌ری نه‌بووه له دایكبووه، ئه‌ویش ئه‌كته‌رێك بوو به ناوی "سونگ های ریم" و له كۆریای باكوور له‌دایكببوو و له مۆسكۆش كۆچی دواییكرد.
كیم جۆنگ نام زۆر شاره‌زای كۆمپیوته‌ر بووه و زمانی ژاپۆنی به باشی زانیووه و له رووسیا و سویسرا خۆێندوویه‌تی.
JS