ئه‌ستێره‌يه‌كى هيندستان ده‌ڕفێندرێت و ده‌ستدرێژى سێكسى به كۆمه‌ڵى ده‌كرێته سه‌ر
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ستێره‌ى سينه‌ماى هيندستان بهاڤانا له دره‌نگانێكى شه‌وى هه‌ينى رابردوودا رووبه‌ڕووى هه‌وڵێكى ده‌ستدرێژى سێكسى به كۆمه‌ڵ بوويه‌وه.
سايتى خه‌ليج تايمز بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌و ئه‌ستێره‌يه به‌ر له‌وه‌ى ته‌قه‌ى لێبكرێت له رێگه‌ى "تروشۆر" به‌ره‌و "كوچى" به‌ڕێ كه‌وتووه و له رێگه ته‌قه‌ى لێكراوه و ژماره‌يه‌ك رفێنه‌ر به ئۆتۆمبێل خۆيان كێشاوه به ئۆتۆمبێله‌كه‌يدا و دواى ئه‌و رووداوه بهاڤانا رايكردووه و نه‌كه‌وتووه‌ته ده‌ست رفێنه‌ره‌كان.
سايتى "تايمز ئۆف ئينديا" بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌و ئه‌ستێره‌يه روويكردووه‌ته بنكه‌يه‌كى پۆليس و سكاڵاى له دژى رفێنه‌ره‌كان تۆمار كردووه.
بهاڤانا به پۆليسى وتووه: "شوفێرى پێشووم مارتن كان يه‌كێك بووه له رفێنه‌ره‌كان و ئه‌و په‌لامارى داووم و ويستوويه‌تى ده‌ستدرێژيم بكاته سه‌ر".