كێشه‌كانی نێیمار زیاتر ته‌شه‌نه ده‌كات
دادگای باڵای ئیسپانیا رایگه‌یاند، تانه‌كه‌ی یانه‌كانی بارسێلۆنا و سانتۆس له‌گه‌ڵ نێیمار و باوكی ئه‌و یاریزانه، به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵگرتنی تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی له شاردنه‌وه‌ی نرخی راسته‌قینه‌ی ئه‌و یاریزانه ره‌تكرده‌وه.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، 20 شووباتی 2017، دادگه‌ی باڵای ئیسپانیای له به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه كه كێشه و كه‌یستی نێیمار زۆر قووڵ بۆته‌وه و كه‌س مافی تانه‌دانی نییه.
كۆمه‌ڵه‌ی دی ئی ئێسی به‌ڕازیلی، كه خاوه‌نی به‌شێك له مافی گواستنه‌وه‌ی نێیماره بۆ بارسێلۆنا، ئه‌م دۆسیه‌یه‌ی كرده‌وه، به هۆی ئه‌وه‌ی له ساڵی 2013 كه‌متر له‌و بڕه‌ی بۆی دانرا بوو ده‌ستی كه‌وتووه.
رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا بڵاویانكردۆته‌وه كه دادگه‌ی ئیسپانی له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت و لێكۆڵینه‌وه له سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه كه ده‌ستیان له دۆسیه‌كه هه‌یه.
نێیمار له كاتی گواستنه‌وه‌ی له هاوینی 2013 له یانه‌ی سانتۆسه‌وه بۆ بارسێلۆنا دووچاری گرفتێكی زۆر بووه، به چه‌ندان تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی له گرێبه‌سته‌كه‌ی تاوانبار كراوه.