ئیزرائیله‌كه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌ركه‌وت
K24 – هه‌ولێر:
له یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنیاندا، تۆمه‌تباره‌كانی دۆسێی رفاندن و كوشتنی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا، له به‌رده‌م دادگا شایه‌تیاندا و دادگای تاوان له شاری موگڵا یه‌كه‌م دادگایی ده‌ستپێكرد. دادگایه‌كه‌ش په‌یوه‌سته به كوده‌تاكه‌ی به‌شێكی سوپای توركیا له شه‌وی 15/7/2016.
چوهكان سونمازاچ به پلانداڕێژه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و هه‌وڵه داده‌نرێت و به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی حوڕییه‌تی توركی، له دادگا گوتوویه‌تی:" من فه‌رمانم بۆ هاتووه سه‌رۆككۆمار ده‌ستگیربكه‌م، ئه‌و شه‌وه‌ی كوده‌تاكه كرا ئه‌ردۆغان له هوتێله‌كه‌ی شاری مه‌رمه‌ریس ده‌ستگیربكه‌م و بیبه‌م بۆ ئه‌نقه‌ره، به‌ڵام هیچ فه‌رمانێكم بۆ نه‌هاتووه بیكوژم".
سونمازاچ ئه‌گه‌ر كوده‌تاكه سه‌ریبگرتایه و سه‌رۆكی ده‌ستگیركردایه، ده‌كرایه سه‌رۆكی هه‌واڵگری توركیا، به هه‌بوونی ئینتیما بۆ گرووپی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن تۆمه‌تباركراوه، به‌ڵام وه‌ك خۆی گوتوویه‌تی، باوه‌ڕم به "پێغه‌مبه‌رایه‌تی" گوله‌ن نییه".
سونمازاچ هه‌موو تۆمه‌تێكی په‌یوه‌ست به شه‌وی كوده‌تاكه‌ی قبوڵه و كێشه‌ی له‌گه‌ڵدانییه، به‌ڵام به‌توندی ره‌تیكردووه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌و شه‌وه روویداوه ئه‌و پلانداڕێژه‌ری بووبێت.
بۆیه به دادگای گوتووه:" شه‌وی كوده‌تاكه له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپاوه فه‌رمانم بۆهاتووه بچم سه‌رۆك ده‌ستگیربكه‌م، بۆیه هه‌ستام به ده‌ستنیشانكردن و گه‌مارۆدانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئه‌ردۆغانی تێدابوو، ئه‌مه‌شم له‌به‌ر پاراستنی توركیا و گه‌له‌كه‌ی كردووه و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش به نییه‌تی كوشتن نه‌چووین و ته‌قه‌شمان له هوتێله‌كه نه‌كردووه".